رادیۆی دەنگ
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، ئەو درۆنەی ئەمڕۆ لە گەرمیان کەوتە خوارەوە، ٢ موشەک "صاروخ"ـی پێوە بوە.
ئەو زانیارییانە کە لە سەرچاوەی ئاگادارەوە دەست رادیۆی دەنگ کەوتوە، باس لەوەدەکەن کە قەبارەی درۆنەکە دومەتر و نیو بە بە دو مەتر بوە "دو مەتر و نیو درێژی و دو مەتر پانی".
هەروەک درۆنەکە دو موشەک "صاروخ"ـی نەتەقیوی پێوە بوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، گومان دەکرێت درۆنەکە سوتەمەنی پێ نەمابێت یان کێشەیەک لە بزوێنەرەکەیدا دروست بوبێت و بەو هۆیەوە کەوتبێتە خوارەوە.
بەوتەی هەمان سەرچاوە، درۆنەکە لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە بۆ سلێمانی گوازراوەتەوە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سنوری نێوان ناحیەی سەرقەڵا و کۆکس لە گەرمیان، بەدیارییکراویی لە پشت گوندی سەیدەـی سەر بە ناحییەی سەرقەڵا و نزیک گوندی سەید ماڵە و کانی گەرمک سەر بە ناحییەی کۆکس، درۆنێک کەوتە خوارەوە، روداوەکەش زیانی گیانی و مادیی نەبوە.
لەبارەی روداوەکەوە، عەقید: سەلام عەبدولخالق- وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت: کاتژمێر (1:20)ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیک ناحیەی کۆکس لە سنوری گەرمیان، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کەوتەخوارەوە و دەستبەجێ تیمەکانی ئاسایش گەیشتنە شوێنی روداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردوە و کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبوە.
ئەم روداوەش دوای ئەوە دێت کە چەند رۆژێکە درۆنی نەناسراو چەند ناوچەیەکی جیاوازی لە سنوری کەرکوک و سلێمانی و هەولێر و دهۆک کردوەتە ئامانج، تائێستاش دەستی پشتەوەی ئەم کارانە ئاشکرا نەکراون و حکومەتی هەرێمیش لەوبارەوە بە فەرمیی هیچ شتێکی نەوتوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتهنها 41 ملیۆن دینار كارهكانى روپێوییكردنى زهوى فهرمانبەرانی له كهلار سست كردوه
-
-
هەواڵسامان رەحیم دەبێتە سەرۆکی نوێی شارەوانی کەلار
-
-
هەواڵدەویسترێت زەوی فەرمانبەرانی قەزای رزگاریی بە "کەموکورتییەوە" دابەش بکرێت
-
-
هەواڵرهزامهندى درا به دانانى هێڵی گواستنهوه بۆ سیتییهكانى كهلار
-
-
هەواڵ75 قوتابخانەی کەلار پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە
-
زۆرترین بینراوەکان