رادیۆی دەنگ
دانیشتوانی گوندی رەزوار لە گەرمیان باس لەوەدەكەن بێئاویی بارودۆخیانی سەختكردوە، بەڕێوبەرایەتت ئاوی دەوروبەری گەرمیانیش دەڵێت: هەردو كانیاوەكەیان وشكیكردوە و لە كانیاوێكی نوێ ئاویان بۆ رادەكێشین.
لە راگەیەنراوێکدا کە بەناوی گوندی رەزوار بڵاوکراوەتەوە و وێنەیەکی بۆ رادیۆی دەنگ نێردراوە، باس لەوەدەکەن بەهۆی وشكەساڵییەوە روبەڕوی كەمئاوییەكی سەخت بونەتەوە، داواشدەكەن میكانیزمێك بۆ دابینكردنی ئاو بۆ گوندەكەیان بگیرێتەبەر.
لە بەرامبەردا، سالار عەزیز، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی ئاوی دەوروبەری گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: لە چەند مانگی رابردودا هەستاین بە چاككردنەوەی هەردو كانیاوی گوندەكە، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی وشكەساڵییەوە كانیاوەكان وشكبون.
دەشڵێت: قسەمان لەگەڵ ئەنجومەنی گوندەكە كردوە، كانیاوێكی تر هەیە بەڵام دورە و ئاوێكی باشی هەیە، بڕیارمانداوە لەو كانیاوە ئاویان بۆ دابین بكەین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتهنها 41 ملیۆن دینار كارهكانى روپێوییكردنى زهوى فهرمانبەرانی له كهلار سست كردوه
-
-
هەواڵسامان رەحیم دەبێتە سەرۆکی نوێی شارەوانی کەلار
-
-
هەواڵدەویسترێت زەوی فەرمانبەرانی قەزای رزگاریی بە "کەموکورتییەوە" دابەش بکرێت
-
-
هەواڵرهزامهندى درا به دانانى هێڵی گواستنهوه بۆ سیتییهكانى كهلار
-
-
هەواڵ75 قوتابخانەی کەلار پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە
-
زۆرترین بینراوەکان