
رادیۆی دەنگ
فیلمی "دەنگی گوێز" کە فیلمێکی کوردییە، لە بیستودوهەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی ئەوروپا لە وڵاتی فەرەنسا بەشدارە.
رزگار فەقێ، بەڕێوبەری بەرهەمی فیلمەکە، بە رادیۆی دەنگی وت: 43 فیلم لە چەندین وڵاتی جیاوازەوە هەڵبژێردراون بۆ بەشداریی لە فیستیڤاڵەکەدا، ئێمە تاکە فیلمین لە عێراق و هەرێمی کوردستانەوە بەشدارییمان کردوە.
لەبارەی ناوەڕۆکی فیلمەکەشەوە، وتی: فیلمەکە باس لە پێداگیریی مناڵێک دەکات بۆ بەدیهێنانی خەونەکەی کە فێربونی مۆسیقایە، شوێنی رودانی فیلمەکەش گوندێکی کوردستانە.
ئەم فیلمە کە لە ژانری کورتە فیلمە، ماوەکەی 7 خولەک و 35 چرکەیە و سیناریۆ و دەرهێنانی (ساوات غالب)ـە و لەلایەن (لەرێ رزگار، رەنج سەڕاج و میترا خوسرەو) نواندنی تێداکراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبهڕێوبهرایهتى وهبهرهێنانى گهرمیان كاركردن به بڕیارێكى دهستهى وهبهرهێنان رادهگرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی گەرمیان: چاندنی زەعفەران لەژێر تاقیکردنەوە دایە
-
-
هەواڵ12 ساڵە روناکی بۆ شەقامێکی ناحیەی رزگاریی دانەنراوە
-
-
هەواڵ٣٠٠ دۆنم زەوی لە گەرمیان دیاریکراوە بۆ دروستکردنی وێستگەیەکی کارەبا بە وزەی خۆر
-
-
هەواڵهەڵشکانی نوسینگەیەک بازاڕی دراوی کەلار توشی شۆک دەکات
-
زۆرترین بینراوەکان