رادیۆی دەنگ
دوای دوازدە ساڵ روناکی "ئینارە"کانی شەقامێکی ناحیەیی رزگاریی کە کاری تێدا راگیراوە، لە شارەوانی ماونەتەوە و لە شەقامەکەدا دانەنراون؛ شارەوانی ناحیەکەش دەڵێت: بەڵێندەرەکە لێرە دایناون بۆ ئەوەی پارێزراوبن تا دەستبەکاردەبنەوە.
بەپێی ئەو وێنانەی لای رادیۆی دەنگن، روناکی شەقامی بەردەم پڕۆژەی نەوژین سیتی لەناحیەی رزگاریی دانەنراون، ئەمەش لەکاتێکدایە کەرەستە و ستونەکانیشی ئامادەکراون، بەڵام بە نەبەستراویی جێهێڵراون.
ئەرسەلان ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی ناحیەی رزگاریی، لەوبارەوە بە رادیۆی دەنگی وت: ئەو شەقامە پێش 12 ساڵ دوای ئەوەی قیرەکەی کراو و تەنها روناکیەکانی مایەوە، کارەکانی راگیرا، چونکە بودجەی بۆ خەرج نەدەکرا.
دەشڵێت: بەڵێندەرەکە لەوکاتەوە ستون و کەرەستەکانی لە شارەوانی داناوە بۆ ئەوەی پارێزراوبێت لەحاڵەتێک بودجەی بۆ سەرفکرایەوە و دەستکرایەوە بە کارکردن تێیدا.
ئاماژەی بەوەشدا: بەڵام هێشتا هیچ دیارنیە لەبارەیەوە کە ئایا کاری تێدا دەکرێتەوە یاخود نا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵقوتابخانەکانی رزگاریی هەنگاو بۆ سێ دەوامی دەنێن
-
-
هەواڵکشتوکاڵی گەرمیان: چاندنی زەعفەران لەگەرمیان سەرکەوتو بو
-
-
هەواڵباران و لافاو دانانی ئامێری ATMـی لە کفری دواخست
-
-
هەواڵراستی دەستگیرکردنی بەڕێوبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان
-
-
هەواڵدواین بڕیاری فۆرمی خۆراک بۆ ئەوانەی نەشتەرگەریی جوانکارییان کردوە
-
زۆرترین بینراوەکان