
رادیۆی ده‌نگ- محه‌مه‌د مه‌حمود
لقی گه‌رمیانى سه‌ندیكای كرێكاران هێرش ده‌كاته سه‌ر كۆمپانیای ئاینده‌ى بامۆك و ده‌ڵێت: ده‌یه‌وێت كرێكاران له سودمه‌ندبون له به‌شى دوه‌مى پرۆژه‌ى "بان سیتی" له‌كه‌لار بێبه‌ش بكات، كۆمپانیاكه‌ش ده‌ڵێت: له هیچ نوسراو و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كدا نییه كه ئه‌و به‌شه بدرێت به كرێكاران، به‌ڕێوبه‌ری وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: پرۆژه‌كه پەیوەندیی بە هیچ سەندیکایەكه‌وه نییە.
پرۆژه‌ى بان سیتی كه ده‌كه‌وێته ئه‌ودیو جاده‌ى پشتێنه‌یی كه‌لار، له دو به‌ش پێكدێت، به‌شى یه‌كه‌مى له كۆتاییه‌كانى ساڵی 2019ـه‌وه ده‌ست به‌كاره‌كانى كراوه و له 810 یه‌كه پێكدێت و ته‌واو كراوه. پاش ته‌واوبونى ئه‌و به‌شه، فراوانكردن بۆ پرۆژه‌كه كرا به 200 یه‌كه‌ى تر. ئه‌م فراوانكردنه‌ش ناڕه‌زایه‌تى لقی گه‌رمیانى سه‌ندیكای كرێكارانى لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
"بێبه‌شكردنى كرێكارانه"
عه‌دنان محه‌مه‌د، سه‌رۆكى لقی گه‌رمیانى سه‌ندیكاى كرێكاران، دوێنێ كه رۆژى جیهانى كرێكاران بو، له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا هێرشیكرده سه‌ر كۆمپانیای ئاینده‌ى بامۆك كه پرۆژه‌ى بان سیتی له‌كه‌لار جێبه‌جێ ده‌كات.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى هێرشه‌كه سه‌رچاوه‌كه‌ى بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ عەدنان محەمەد، سەرۆکی لقی گەرمیانی سەندیکای کرێکارانی کوردستان، له لێدوانێكدا ئه‌مڕۆ بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: پرۆژه‌ى بان سیتی پرۆژەی کرێکارانە و بۆ کرێکارانە، بەنوسراوی فەرمی لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەو پرۆژەیه هی ئێمەیە، پرۆژەکە لەسەر داواکاری ئێمە فراوان دەکرێت بە 200 یەکەی دیکە، ئەم یەکانەش تەرخانکراون بۆ چین و توێژه‌كان.
وتیشی: کۆمپانیاکە خۆی داوای لە ئێمە کردوە واژو لەسەر فراوانکردنەکەی بکەین بۆ ئەوەی خزمەت بە چین و توێژ بکرێت، بەڵام ئەم کۆمپانیایە بە پشتیوانی کۆمەڵێک خەڵک لەپەنای حیزب و حکومەتدا دەیەوێت ئەم فراوانکردنە دیزەبەدەرخۆنە بکات و بیگەڕێنێتەوە بۆ خۆی و کرێکار و پیشەوەر و کاسبکاری لێدەربکات.

كۆمپانیای ئاینده‌ى بامۆك: پرۆژه‌كه تایبه‌ت نییه به هیچ توێژێك
له‌به‌رامبه‌ردا گێڕانه‌وه‌ى كۆمپانیای ئاینده‌ى بامۆك بۆ چیرۆكه‌كه جیاوازه.
ئه‌وان له رونكردنه‌وه‌یه‌كى نوسراودا كه ئه‌مڕۆ بۆ رادیۆی ده‌نگ ناردویانه، ده‌ڵێن: ئێمە لە ساڵی 2018 مۆڵەتمان لە وەبەرهێنان وەرگرتوە، پرۆژەکەمان تایبەت نییە بەهیچ چین و توێژێک.
لەرونکردنەوەکەدا ئەوەشهاتوە: کۆمپانیاکەمان بەپێی گرێبەستێک رێککەوتوە لەگەڵ سەندیکای کرێکاران، نەک ئەوەی پرۆژەکەمان تایبەت بێت بەو سەندیکایە، هەروەها گرێبەستەکە ٨۱۰ خانوی بەشی یەکەمی پرۆژەکە بوە، ئەگینا بەشی دوەمی پرۆژەکە کە فراوان کراوە هیچ گرێبەستێکمان لەگەڵ سەندیکاى كرێكاراندا نییە.

هەڵوێستی به‌ڕێوبه‌رایه‌تى وه‌به‌رهێنانی گەرمیان
له‌باره‌ى كێشه‌ى نێوان كۆمپانیای ئاینده‌ى بامۆك و سه‌ندیكاى كرێكارانه‌وه، هونەر مەحمود، بەڕێوبەری گشتى وەبەرهێنانی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: پێشتر دەستەی وەبەرهێنان مۆڵەتی بدایەته هەر پرۆژەیەکی نیشته‌جێبون پێویستی بە پشتگیری سەندیکایەک بو، یان دروستتر بڵێین پێویستبو پرۆژەکە بۆ چین و توێژێک دیاری بکرێت، بەڵام ئێستا وانیە.
وتیشی: بەشی یەکەمی پرۆژەی بان سیتی بۆ چینی کرێکاران دیاری‌کرا، بەڵام بەشی دوەمی پرۆژەکە بازرگانییە و هیچ پەیوەندییەکی بە سەندیکای کرێکاران یاخود هیچ سەندیکایەکی دیکەوە نییە.

كۆمپانیا: كرێكاران پرۆژه‌كه‌یان ناوێت، سه‌ندیكای كرێكاران: ده‌یانه‌وێت
سه‌رۆكى لقی گه‌رمیانى سه‌ندیكای كرێكاران، ئه‌م كاره به بێبه‌شكردنى كرێكاران ناوده‌بات و ده‌ڵێت: "بەداخەوە هەندێک خەڵک دەیەوێت کرێکاران سود لەپرۆژەکە نەبینن و ئەو پرۆژەیە بگەڕێتەوە بۆ کۆمپانیا".
به‌ڵام كۆمپانیاكه باس له‌وه‌ده‌كات ته‌نانه‌ت له به‌شى یه‌كه‌میشدا كرێكاران نه‌یانتوانیوه هه‌مو یه‌كه‌كان بكڕن، چ جای به‌شى دوه‌م. له‌وباره‌وه ده‌ڵێن: "ئەو كه‌سانه‌ى له به‌شى یه‌كه‌مدا هاتون له‌لایه‌ن سه‌ندیكای كرێكارانه‌وه و خانویان لەپرۆژەکەی ئێمە وەرگرتوە، تەنها ٥۰ بۆ ٦۰ کەسی ماون، ئەوەکانی دیکەی هەمویان یەکەکانیان فرۆشتوە بەخەڵکی دیکە کە ژمارەیان ٦۷۰ کەسە".
ده‌شڵێن: سەندیکای کرێکاران نزیکەی ٨۰ یەکەی گەڕاندوەتەوە بۆ کۆمپانیاکەمان، بەهۆی ئەوەی ئەندامیان نەبوە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت ئەو یەکانەی پێشتر تەرخانمان کردن لە پێویستی ئەم توێژە زیاتر بوە و پێویستیان بە یەکەی دیکە نییە.
له‌به‌رامبه‌ردا، عه‌دنان محه‌مه‌د، ده‌ڵێت: ئێمە به تیروپشك یه‌كه‌كان ئەدەین بە چینی کرێکار، هه‌ر یه‌كه‌یه‌ك بۆ هه‌ر کرێکارێک دەرچو و ویستی، ئه‌وا گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا بکات، ئه‌گه‌ر نەشیویست ئەو کاتە کۆمپانیا ئازادە چی لە یه‌كه‌كه دەکات.
شه‌ڕ له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كى ته‌واونه‌كراو
له‌ئێستادا شه‌ڕى نێوان كۆمپانیا و سه‌ندیكا به‌رده‌وامه، شه‌ڕه‌كه‌ش زیاتر له میدیادا گه‌رمه وه‌ك له رێگه‌ى یاسایی و راڕه‌وى فه‌رمانگه و دادگا و لایه‌نه په‌یوه‌ندییداره‌كان.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌شى یه‌كه‌مى پرۆژه‌كه كه ئێستا خه‌ڵكى تێدا نیشته‌جێیه، خۆی چه‌ندین كێشه‌ى هه‌یه، له‌وانه: نه‌بونى ئاوه‌ڕۆ كه تائێستاش ئاوه‌ڕۆی پرۆژه‌كه به ته‌نیشت خانوه‌كانه‌وه له چاڵاودا كۆكراوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ نه‌بونى شه‌قامی قیرتاوكراو كه پرۆژه‌كه بگه‌یه‌نێت به جاده‌ى سه‌ره‌كی، له‌پاڵ كێشه‌ى دیكه كه ناوه‌ناو ناڕه‌زایه‌تى و خۆپیشاندان و گردبونه‌وه‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
- دوایین بابەتەکان
-
یەکەی مافی مرۆڤرۆژنامهنوسانى گه‌رمیان: دۆخی ئازادیی رۆژنامه‌وانیی له گه‌رمیان مامناوه‌نده
-
-
وتارهەواڵى کەشناسى لە نێوان "راگەیاندن" و "شارەزایانى کەشناسی"ـدا
-
-
هەواڵڤێلایەک دەدرێت بە سەرۆکی شارەوانی کەلار
-
-
هەواڵکێشەی دوکەڵی کارگەی ئاسنەکەی سەرقەڵا چارەسەرنەکراوە، بەڵکو کاری کارگەکە راگیراوە
-
-
هەواڵلە رۆژی جیهانی کرێکاراندا کار بە کرێکارانی پرۆژە نیشتەجێبونەکانی کەلار کرا
-
زۆرترین بینراوەکان