رادیۆی دەنگ
بەڕێوبەری گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان ئاشکرای کرد پرۆژەی کۆرنیشەکەی قەزای کفری کە لەسەر بەنداوی باوەشاسوار ئەنجام دەدرێت، چوە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەو پرۆژە گەشتیاریەی بڕیارە لە قەزای کفری دروست بکرێت، لەسەر بەنداوی باوەشاسوارە، پێکدێت لە کۆرنیشێک (شۆستەیەک لەسەر ئاوی بەنداوەکە) و سەوزایی و کەپر و ریستورانت و کۆفی شۆپ و قاوەخانە.
هێرش فەیزوڵڵا، بەڕێوبەری گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: رۆژی دوشەممە دەستبەکاربون و "تەسلیم مەوقعمان" بۆ کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکە کرد و ئیتر دەبێت دەست بەکارەکانی بکات.
وتیشی: پرۆژەکە دو قۆناغە، قۆناغی یەکەمی بە گوژمەی ٤۲۹ ملیۆن دینارە، پاکردنەوەی کەنار و دەوروبەری بەنداوەکە و دروستکردنی دو دیواری کۆنکرێتی راگرە لەگەڵ پۆندێکدا، قۆناغی دوەمیشی سەوزکردن و کورسیدانان و جونکارییە بۆ کۆرنیشەکە، پارەکەشی لە بودجەی قایمقامیەتی قەزای کفری دابین کراوە بە هەمان بڕی قۆناغی یەکەم کە ٤۲۹ ملیۆن دینارە.
پرۆژە گەشتیارییەکەی قەزای کفری کە کۆرنیشێکی تێدایە، ئەوکاتە بڕیاری دروستکردنی دەرچو کە هاوڵاتیانی شارەکە بۆ ماوەیەک مانیان گرت و وەزیری دارایی پاش سەردانی بۆ شارەکە رایگەیاند هەر پرۆژەیەک لە دەسەڵاتی ئەواندا بێت و گوژمەکەی لە ٥۰۰ ملیۆن دینار کەمتر بێت، بۆیان جێبەجێ دەکات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان رونکردنەوە لەسەر دواکەوتنی دەستپێکردنی خولی پێداگۆجی دەدات
-
-
هەواڵقایمقامی کەلار: ئامادەکاریی پێویستمان بۆ لافاو کردوە و تائێستا دۆخەکە باشە
-
-
هەواڵلەکەلار ژنێک ئەندامی نێرینەی مێردەکەی بڕی
-
-
هەواڵباوەنوریش ئامێری راکێشانی پارەی تیا نییە
-
-
هەواڵلەگەرمیان دهست به دابهشكردنى زهوى دهكرێت
-
زۆرترین بینراوەکان