
رادیۆی ده‌نگ- محه‌مه‌د مه‌حمود
مشتومڕى كارگه‌ى قه‌یوان ستیل بۆ به‌رهه‌مهێنانى ئاسن له گه‌رمیان به‌رده‌وامه، دواى ئه‌وه‌ى كارگه‌كه تۆمه‌تبار كرا به پیسكردنى ژینگه‌ى ناوچه‌كه، یاساناسێك ده‌ڵێت: كاره‌كانى كارگه‌كه پێشێلكردنى یاسایه، به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى گه‌رمیانیش داكۆكی له هه‌نگاوه‌كانى خۆیان ده‌كات.
كارگه‌ى قه‌یوان ستیل، كارگه‌یه‌كى به‌رهه‌مهێنانى ئاسنه له ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵاـى سه‌ر به قه‌زاى كفری. له‌ماوه‌كانى رابردودا چه‌ند گرته ڤیدیۆییه‌ك بڵاوكرایه‌وه كه دوكه‌ڵی كارگه‌كه تێكه‌ڵ به ئاسمان ده‌بێت، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن چالاكوانانه‌وه به پیسكردنى ژینگه زانرا، هاوكات جه‌ختیش له‌وه‌كرایه‌وه كه حكومه‌ت له‌مباره‌یه‌وه بێده‌نگه و رێكارى پێویستى نه‌گرتوه‌ته به‌ر.
دواى به‌دواى ئه‌وه‌ش فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى گه‌رمیان رونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه و تیایدا جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه كه هه‌مو رێكارێكى یاسایی به‌رامبه‌ر به كارگه‌كه گیراوه‌ته‌به‌ر.
ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه كۆتایی به مشتومڕى ئه‌و پرسه نه‌هێنا، به‌ڵكو مشتومڕه‌كان درێژه‌یان هه‌یه.
یاساناسێك: یاسا پێشێلكراوه
د. هیوا ره‌شید، پسپۆڕی یاسا و مامۆستا له زانكۆی گه‌رمیان، به رادیۆی ده‌نگى وت: یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە (ژمارە ٨ـی ساڵی ۲۰۰٨)، لە مادەی ۱۲ـدا دەڵێت: هەر پرۆژەیەک ئەنجام دەدرێت و کاریگەری ژینگەیی هەیە پێویستە هەڵسەنگاندنی ژینگەیی بۆ ئەنجام بدرێت لەسەر بنەمایی ئەم هەڵسەنگاندنە ره‌زامه‌ندیی ژینگەیی پێدەدرێت، بۆیه پێویستە فەرمانگەی ژینگە پێمان بڵێت هەڵسەنگاندنی ژینگەیی کراوە بۆ ئەم کارگەی ئاسنه؟ ئەگەر کراوە کاریگەرییەکانی ئەم کارگەیە چییە لەسەر ژینگە؟ ئایا مۆڵەتی ژینگەیی هەیە؟
له‌به‌رامبه‌ردا، د. دوره‌ید سه‌لیم، به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى گه‌رمیان، به به‌ڵێ وه‌ڵام ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت: بۆ دامەزراندنی هەر پرۆژەیەک پێویستە هەندێک پێداویستی هەیە بگیرێنەبەر تاوەکو مۆڵەتی ژینگەیی پێبدرێت، یەکێک لەوانە ئەگەر پێویست بکات هەڵسەنگاندنی ژینگەییە، بۆ ئەم پرۆژەیە هەڵسەنگاندنی ژینگەیی کراوە و کاریگەرییەکان دیاریکراوە.
پێشتر به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى گه‌رمیان به رادیۆی ده‌نگى وتبو، دواى ده‌ستنیشانكردنى سه‌رپێچی له كارگه‌كه به‌هۆی ده‌ردانى دوكه‌ڵه‌وه، مۆڵه‌تى سێ مانگ دراوه به كارگه‌كه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كه‌موكورتییه و به‌وپێیه‌ش بێت كه‌متر له‌مانگێكى ماوه بۆ چاره‌سه‌ركردنى.
له‌باره‌ى ئه‌م خاڵه‌وه، د. هیوا ره‌شید، ده‌ڵێت: هەمان یاسا لە مادەی ٤۱ دیارییكردوه ئەگەر پرۆژەکە کاریگەری ژینگەیی هەبو یان پیسبونی ژینگەیی هەبو، ئەوا لەلایەن فەرمانگەی ژینگەوە ئاگادار دەکرێتەوە و لە ماوەی دە رۆژدا دەبێت فاکتەری پیسبونەکە لابدات، ئەم کارگەیە لە پۆلێنی Aیه، واتا ئەم کارگە دەتوانرێت ۳ مانگ مۆڵەتی بۆ درێژ بکرێتەوە بۆ ئەوەی کێشەکە چارەبکات، به‌ڵام گرفتەکە لەوەیە ناکرێت سێ مانگ مۆڵەتی پێبدەیت و کارگەکە بەردەوام بێت لە کارکردن، واتا دەبێت لە دە رۆژدا هۆکاری دوکەڵەکە لابدات و دواتر لەماوەی ۳ مانگدا کێشەکە چارە بکات بە پێچەوانەوە ئەگەر چارەی نەکرد دەبێت مۆڵەتی ژینگەیی لێ بسێنرێتەوە.
جه‌ختیشیكرده‌وه: "ناکرێت ۳ مانگ دوکەڵ بڕوات بە ئاسماندا، بەڵکو ۳ مانگ بۆ چارەسەرە، ئەبێت لە دە رۆژدا هۆکاری دوکەڵەکە رابگیرێت، ئه‌گینا ئیشپێکردنی ئامێرەکە و فڕێدانی دوکەڵ بۆ ناو هەوا بەتەواوەتی نایاساییە".

به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه: ره‌خنه‌گره‌كان كار به رێنمایی هه‌ڵوه‌شاوه ده‌كه‌ن
له‌به‌رامبه‌ردا، به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى گه‌رمیان، پێیوایه هه‌ڵه تێگه‌یشتن هه‌یه یاسا و رێنماییه‌كان و ئه‌وانه‌ى ره‌خنه ده‌گرن كار به رێنمایی گه‌لێك ده‌كه‌ن كه هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه.
د. دوره‌ید سه‌لیم، وتیشی: گرفتەکە لێرە ئەوەیە ئەو کەسانەی باس لەم بابەتە دەکەن بێ‌ئاگان لەوەی رێنمایی ژمارە ٤ـی ساڵی ۲۰۲۱ هەڵوەشاوەتەوە، لەمادەی ۹ـی رێنمایی ۲ـی ساڵی ۲۰۲۳ـدا زۆر بە رونى ئەم بابه‌تە چاره‌سه‌ركراوه، له‌كاتێكدا رێکاری سەرپێچیەکە و بەرزەفتکردنی سەرپێچییەکە و مامەڵەکردن لەگەڵ بابه‌تەکە بەرێکاری رێنمایی ژمارە ۲ـی ساڵی ۲‌۰۲۳ دەکرێت.
بونى چاودێری ژینگه له كارگه‌كه
خاڵێكى دیكه كه ئه‌و مامۆستایه‌ى زانكۆ پرسیاری له‌باره‌وه ده‌كات، بونى چاودێری هه‌میشه‌ییه له‌ناو كارگه‌كه.
د. هیوا ره‌شید، زیاتر وتى: رێنماییەکمان هەیە لە ژمارە ۱ـی ساڵی ۲۰۲۲ هەر پرۆژە پیشه‌سازییه‌كانى تایپی (ا و ب)، دەبێت چاودێری ژینگەیی هەبێت، به‌شێوه‌یه‌ك فەرمانگەی ژینگە کەسێک دادەنێت و موچەکەی لەلایەن کارگەکەوە دابین دەکرێت، ئێمە ئەوەنەی زانیاریمان هەیە کەسێک دانراوە، بەڵام پرسیارەکەی ئێمە ئەوەیە: فەرمانگەی ژینگە چ راپۆرتێکی لەم بەڕێزەوە پێگەیشتوە؟
له‌به‌رامبه‌ردا، به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى گه‌رمیان، د. دوره‌ید سه‌لیم، ده‌ڵێت: كارگه‌كه چاودێری ژینگه‌ى بۆ دانراوه و لە ۱ـی ۱ـی ۲۰۲٥ـه‌وه و ئیدارەی گەرمیان تەسدیقی کردوە و چاودێرەکە ئێستا لە کارگەکە کاردەکات بەپێی یاسا و رێنماییەکان و راپۆرتی خۆیشی پێشکەش دەکات.

یاساناسێك: كه‌مته‌رخه‌میی هه‌یه.. فه‌رمانگه‌ى ژینگه: نییه
د. هیوا ره‌شید، پێیوایه فەرمانگەی ژینگە پاڵپشتی یاسایی هەیە ئیجرائات بکات بەپێی یاسا بۆ پاراستنی مافی ژینگەیی، بەڵام به‌وته‌ى خۆی "بەداخەوە کەمتەرخەمییەک هەیە".
وتیشی: لاوازییەک هەیە لە تێگەیشتن لە دەقە یاساییەکان بۆ بەرژەوەندی کارگەکە نەک بۆ بەرژەوەندی ژیانی خەڵک و ژینگە.
له‌به‌رامبه‌ردا، د. دوره‌ید سه‌لیم، جه‌ختده‌كاته‌وه كه ئەوان یاسا و رێنماییەکانیان "وه‌كخۆی" جێبه‌جێ كردوه.
وتیشی: هیچ کەمتەرخەمییەک نییە، بەڵام ئه‌وان ئاماژە بەرێنماییەک ئەکەن کە ئەسڵەن ئەو رێنماییە هەڵوەشاوەتەوە رێنمایی نوێ جێگرکراوە، بەڵام بێ‌ئاگان لەوەی ئەو رێنماییە نوێیەی کە هەموار کراوەتەوە مۆڵەتی داوە بەو کارگانەی کە سەرپێچیان هەیە بۆیان هەیە داوای مۆڵەت بکەن و لەدەسەڵاتی فه‌رمانگه‌ى ژینگەیە مۆڵەتی بداتێ و دوای مۆڵەتەکانیش رێکاری یاسایی دیکە هه‌یه کە دیاریکراون بەپێی ئەو رێنماییە چۆن هاتبێت دەقەی وەکو خۆی جێبەجێ دەکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵراگر و ستافی کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی گەرمیان دەستلەکاردەکێشنەوە
-
-
هەواڵچالاكوانێك له گه‌رمیان: كه‌رتى ته‌ندروستى گشتى بوه به قوربانى كه‌رتى تایبه‌ت
-
-
هەواڵبۆ بەشداریی لە کۆنفرانسەکەی سبەینێ مەکۆی کەلارـی گۆڕان بوە بە دو بەشەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەری چاودێری کۆمەڵایەتی: لە دوهەفتەدا سەنتەرێکی ئۆتیزمی حکومی لە کەلار دەکەینەوە
-
-
هەواڵدۆسیەی فرۆشتنی زەوی لەلایەن شارەوانی کفرییەوە بە قەدەغەکراویی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان