دەنگ نێت
شۆفێرانی ئۆتۆمبیلی بارهەڵگری "کەپس" لە دەروازەی پەروێزخان گردبونەوە و ناڕەزایەتی دەردەبڕن و دەڵێن ناهێڵن ئیش بکەین.
شۆفێرێکی دەروازەکە کە نەیویست ناوی بهێنرێت، بە رادیۆی دەنگی وت: ئێمەی شۆفێرانی ئۆتۆمبیلە کەپسەکان بە هەردو هێڵی باکور و باشور نزیکەی ٤٠٠ شۆفێرین، لە رۆژێکدا ١٥-٢٠ بارمان هەیە.
وتیشی: ئێستا لە ئێرانەوە جۆرێک باردەهێنرێت بەناوی ترانزێت و باری شوشەواتەوە کە نابێت ئۆتۆمبیلەکەی بگۆڕدرێت و لە رۆژێکدا ٣٠ بۆ ٤٠ بار بەم ناوەوە دێت.
باسی لەوەشکرد ئەو ئۆتۆمبیلانەی ئەم بارانە دەهێنن هێڵیان نییە و بە پارەیەکی کەم ئەم کارە دەکەن، لەکاتێکدا ئەوان کە خاوەن هێڵن بێکارن و مانگی کاروانێک یان دوان دەکەن.
ئاماژەی بەوەشدا ئەوان گردبونەوەیان کردوە و ئامانجیانە کە بەرپرسان بەدەمیانەوە بێن و مافیان پێبدەن، وتیشی: تائێستا تەنها گردبوینەتەوە و چاوەڕێی وەڵامین و بەپێی وەڵامەکە هەنگاوی دیکەمان دەبێت.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەری شەهیدانی گەرمیان: دۆسییەی "عەجاج تکریتی" کاتی دەوێت
-
-
هەواڵقوتابخانەکانی رزگاریی هەنگاو بۆ سێ دەوامی دەنێن
-
زۆرترین بینراوەکان