دەنگ نێت
وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ئاشکرای دەکات هیچ بڕیارێکی فەرمی لەبارەی ئۆتۆمبیلە بێسەرەتاکان لە گەرمیان دەرنەچوە و هەندێک کەسیش بۆ رەواجدان بەو ئۆتۆمبیلانە دەنگۆی ناڕاست بڵاودەکەنەوە.
لە سەروبەندی ساڵی نوێدا دەنگۆیەک بەچری بڵاوبویەوە کە باسی لەوەدەکرد بڕیاری نوێ لەبارەی چارەنوسی ئۆتۆمبیلە بێسەرەتاکانەوە دەردەچێت.
سامان عەلی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، لەوبارەیەوە بە رادیۆ دەنگی وت: تاوەکو ئێستا لیژنەی ئەمنی ئیدارەی گەرمیان هیچ بڕیارێکی لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان نەداوە.
لەبارەی ئەو دەنگۆیەی کە دەوترێت بڕیاردراوە رێگەپێدان بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە بکرێت لە بەرامبەر بڕە پارەیەک، سامان عەلی وتی: ئەو دەنگۆیانە دورن لە راستیەوە و کۆمەڵە کەسێک بۆ رەواجدان بە ئۆتۆمبێلەکانیان و فرۆشتنەوەی بڵاویان کردوەتەوە، ئەگینا بەهیچ شێوەیەک حکومەت بڕیارێکی وای دەرنەکردوە.
لە سەرەتای مانگی رابردو، لە هەولێر و سلێمانی بڕیار بۆ دەستبەسەراگرتنی ئۆتۆمبیلە بێسەرەتاکان دەرچو، بەڵام لەگەرمیان هیچ بڕیارێک لەوبارەوە نەدرا.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەری شەهیدانی گەرمیان: دۆسییەی "عەجاج تکریتی" کاتی دەوێت
-
-
هەواڵقوتابخانەکانی رزگاریی هەنگاو بۆ سێ دەوامی دەنێن
-
زۆرترین بینراوەکان