دەنگ نێت
دوای ئەوەی ساڵانی رابردو لەقەزای کفری کۆچ و بارێکی زۆر هەبو لەلایەن هاوڵاتیانەوە، سەرۆکی رێکخراوی پاڵپشتی شارەکە دەڵێت: دیاردەکە کەمیکردوە و هەندێکیشیان دەگەڕێنەوە.
عوسمان قەتارچی، سەرۆکی رێکخراوی پاڵپشتی شاری کفری بۆ رادیۆی دەنگ جەختی لەوەکردەوە: لە ساڵانی رابردودا کۆچکردنی گەنجان و بارکردنی هاوڵاتیان لە قەزاکە رێژەکەی زۆر بو، بەهۆی نەبونی خزمەتگوزاری و هەلی کار بۆ گەنجان.
وتیشی: بەڵام بەراورد بەساڵانی رابردو دیاردەکە کەمیکردوە.
باسی لەوەشکرد هاوکات بەشێک لەهاوڵاتیانیش کەپێشتر کۆچیانکردوە لە شارەکە، دەگەڕێنەوە، چونکە بەوتەی خۆی "تاڕادەیەک هەلی کار و خزمەتگوزاری شارەکەی بوژاندوەتەوە".
- دوایین بابەتەکان
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەری شەهیدانی گەرمیان: دۆسییەی "عەجاج تکریتی" کاتی دەوێت
-
-
هەواڵقوتابخانەکانی رزگاریی هەنگاو بۆ سێ دەوامی دەنێن
-
زۆرترین بینراوەکان