
دەنگ نێت- محەمەد جەلال
دو یاریزانی یانەی شێروانە بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو موچەکانیان وەرگرتوە و بەبێ رەزامەندی یانەکەیان جێهێشتوە، راهێنەری یانەکەش دەڵێت: دەرگامان کراوەیە بۆ هاتنەوەی یەکێک لەو یاریزانانە و ئەوەکەی دیکەمان بەهیچ شێوەیەک ناوێت.
ئاسۆ فاتیح و هێمن عەلی، دو یاریزانی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن کە یاری بۆ تیپی تۆپی پێی یانەی شێروانە لە کەلار دەکەن، بەڵام بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە ریزی یانەکەیان جێهێشتوە، پاش ئەوەی موچەکانیان وەرگرتوە.
سەبارەت بە رۆشتنی ئەو دو یاریزانە، عادل عەلی- راهێنەری یانەی شێروانە بۆ رادیۆی دەنگ وتی: هیچ هۆکارێک نییە بۆ رۆشتنی هەردو یاریزان، بەڵام پێدەچێت یاریزان ئاسۆ فاتیح سەرچاوەی کێشەکە بوبێت کە یاریزانی یەدەگ بوە و رەنگە قبوڵی نەبوبێت، هەربۆیە رۆیشتوە و هانی هێمن عەلیشی داوە بۆ رۆیشتن.
ئاسۆ فاتیح، هێرشبەری یانەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دەڵێت: لەبەر نەگونجان و باش مامەڵەنەکردنی راهێنەر، یانەکەمان بەجێهێشتوە.
عادل عەلی، لەوەڵامی ئەم قسەیەدا دەڵێت: ئەو قسەیە دورە لەڕاستییەوە، پێش خول من دەستبەرداری ئاسۆ بومە، بەڵام ئەو مانەوەی هەڵبژارد و رێزم لە بڕیارەکەی گرت.
هەروەها دەشڵێت: دەرگای یانەکەمان واڵایە بۆ هێمن عەلی گۆڵپارێز و پێویستم پێیەتی و یەکێکە لە باشترین ئەو گۆڵپارێزانەی کە پارێزگاری لە گۆڵی شێروانە کردبێت و دەتوانێت بگەڕێتەوە، بەڵام ئاسۆ ئەگەر تیپەکەشم بکات بە پاڵەوان جارێکی تر رێگەی یاریکردنی پێنادەم.
یانەی شێروانە ئەمساڵ بە سەرەتایەکی بەهێز دەستی بە خولی نایابی کوردستان کردوە و بە کۆکردنەوەی ١٦ خاڵ و بەبێ هیچ دۆڕانێک، پێشەنگی خولەکەی گرتوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارەکانی بەشی پشکنینی مەمک لە نەخۆشخانەی کفری راگیراوە
-
-
هەواڵشارەوانی کەلار: بەمنزیکانە بەرزەپردەکەی کەلار تەواو دەبێت
-
-
هەواڵلە کەلار ٥٠ کەس بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەقۆ و لێخوڕینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکراون
-
-
وتارلە رۆژی ژینگەى کوردستاندا، دیسان وشکەساڵى بەرۆکى هەرێم دەگرێتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان: هۆکاری راگرتنی بارهەڵگر لەناو کۆڵاندا نەبونی گەراجە
-
زۆرترین بینراوەکان