
دەنگ نێت
لە جێگەی سیستەمی خوێندنی ئێواران، سیستەمی خوێندنی درێژکراوە لە زانکۆی گەرمیان جێبەجێ دەکرێت، بەرپرسی راگەیاندنی زانکۆی گەرمیانیش رونکردنەوە لەسەر سیستەمەکە دەدات.
بۆ ئەمساڵی خوێندن سیستەمی خوێندنی درێژکراوە لە زانکۆی گەرمیان جێبەجێ دەکرێت و بەشەکانی: جوگرافیا، مێژو، زمانی کوردی، ماتماتیک، عەرەبی،کیمیا، کۆمپیوتەر، وەرزش، ئایتی و نێتۆرک لە زانکۆکەدا کراوەتەوە.
دەشتی عەلی، بەرپرسی راگەیاندنی زانکۆی گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ وتی: مەبەست لەسیستەمی خوێندنی درێژکراوە، دەوامکردنە لە کاتژمێر ٨:٣٠ بەیانی تا کاتژمێر ٨ ی ئێوارە، بەپێی خشتەی وانەکان و رێکخستنی هۆڵی خوێندن، دەوامەکە رێکدەخرێت و خوێندکاران دەتوانن کاتەکانی دەوامکردنیان بەپێی دەرفەتی خۆیان لەگەڵ خشتەکان بگونجێنن.
وتیشی: ئەو کەسانەی کە فەرمانبەرن و خوازیاری خوێندنن، دەتوانن لە پاش نیوەڕۆوە دەست بەخوێندن بکەن و ئێمەش وەک زانکۆ لەداهاتودا پشتگیرییان بۆ دەکەین کە پاشنیوەڕۆ خوێندویانە، تاوەکو گرفتی هەژمارکردنی بڕوانامەیان لە وەزارەتەکانیان بۆ دروست نەبێت.
گرنگی سیستەمەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە هیچ زانکۆیەکی ئەهلی لەگەرمیان نییە و بەشێکی گەنجان پێیانباشە درێژە بەخوێندن بدەن لە ئێواراندا، بۆیە ئەم سیستمە کراوەتەوە. وتیشی: بەگرنگمان زانیوە کە لە تەواوی ئەو کاتانەی دیاریکراوە، خوێندکار لەزانکۆکەدا بێت.
سیستەمی خوێندنی درێژکراوە هاوشێوەی سیستەمی ئێواران و پارالێڵ فێرخواز بە پارە دەخوێنێت، بەڵام جیاوازییەکەی ئەوەیە کە ئەگەر خوێندکارەکە ئێوارانیش بخوێنێت، بەڵام بڕوانامەی بەیانیانی بۆ هەژمار دەکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارەکانی بەشی پشکنینی مەمک لە نەخۆشخانەی کفری راگیراوە
-
-
هەواڵشارەوانی کەلار: بەمنزیکانە بەرزەپردەکەی کەلار تەواو دەبێت
-
-
هەواڵلە کەلار ٥٠ کەس بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەقۆ و لێخوڕینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکراون
-
-
وتارلە رۆژی ژینگەى کوردستاندا، دیسان وشکەساڵى بەرۆکى هەرێم دەگرێتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان: هۆکاری راگرتنی بارهەڵگر لەناو کۆڵاندا نەبونی گەراجە
-
زۆرترین بینراوەکان