دەنگ نێت
دواى بڵاوبونەوەی هەواڵی ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ئۆتۆمبێلى بێسەرەتا، وته‌بێژى بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆى گه‌رمیان ده‌ڵێت: فه‌رمانی له‌وشێوه‌یه‌مان بۆ نه‌هاتوه، بەڵام نازانین بۆ جێگەی دیکە هاتبێت.
سامان عه‌لى، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: تاوه‌كو ئێستا هیچ فه‌رمانێكى ره‌سمیمان بۆ نه‌هاتوه بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى ئۆتۆمبێلى بێسه‌رەتا به‌تایبه‌ت ئەو ئۆتۆمبیلانەی کە بە "مه‌لیكه و شاهینە" ناسراوە.
وتیشى: به‌ڵام وه‌ك به‌رێوبه‌رایه‌تى پۆلیس و ئاسایش هیچ زانیاریمان نیه فه‌رمان بۆ ئه‌وان هاتبێت و كارى له‌سه‌ر بكه‌ن.
لەچەند رۆژی رابردودا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر چەند بڕیارێکی دەرکرد یەکێک لەوانە قەدەغەکردنی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتایە لە سەرجەم شەقامەکانی شارەکە.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەری شەهیدانی گەرمیان: دۆسییەی "عەجاج تکریتی" کاتی دەوێت
-
-
هەواڵقوتابخانەکانی رزگاریی هەنگاو بۆ سێ دەوامی دەنێن
-
زۆرترین بینراوەکان