
دەنگ نێت
بەڕێوبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان دەڵێت: کۆمپانیایەکی نوێ بۆ کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی سنورەکە دەستبەکار بوە، ئەمەش هۆکاربوە بۆ ئەوەی چەند رۆژێک خۆڵ و خاشاک کۆنەکرێتەوە.
بەرزان کەریم، بە رادیۆی دەنگی وت: کۆمپانیای گەردین لە ٣١ـی تەموز کۆتایی بەگرێبەستەکەی هات، دواتر سێ مانگی بۆ درێژکرایەوە بۆ ئەوەی کۆمپانیای نوێ کارە یاساییەکانی خۆی بکات و دەست بکات بە کار، بەڵام هەندێک درەنگکەوتن لە دەستپێکردنی کارەکانیان رویداوە، ئەوەش بەهۆی رۆتیناتی ئیداریەوە.
وتیشی: شار بەرگەی کۆنەکردنەوەی خۆڵ و خاشاک ناگرێت بۆماوەی رۆژێک یان دو رۆژیش، بۆیە لە هەندێک شوێن کێشە هاتەئاراوە.
ئاماژەی بەوەشدا لەئێستادا کۆمپانیای نوێ کە ناوی 'ئانزۆ'یە، دەستبەکار بوە لە هەمو گەرمیان.
بەوتەی بەرزان کەریم، پارەی خۆڵ و خاشاک چەند ساڵە حکومەت بە کاش نایدات بە کۆمپانیاکان، هەرکاتێکیش بە کاش بیدات تەنها ٤٠٪ـی پارەکە دەدات و ئەوەکەی دیکە ئیدارەی گشتی یەکێتی نیشتمانی وەک "هاوکاریی" بۆیان دەدات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارەکانی بەشی پشکنینی مەمک لە نەخۆشخانەی کفری راگیراوە
-
-
هەواڵشارەوانی کەلار: بەمنزیکانە بەرزەپردەکەی کەلار تەواو دەبێت
-
-
هەواڵلە کەلار ٥٠ کەس بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەقۆ و لێخوڕینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکراون
-
-
وتارلە رۆژی ژینگەى کوردستاندا، دیسان وشکەساڵى بەرۆکى هەرێم دەگرێتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان: هۆکاری راگرتنی بارهەڵگر لەناو کۆڵاندا نەبونی گەراجە
-
زۆرترین بینراوەکان