دەنگ نێت
بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان ئاشکرای دەکات به‌شێك له‌و پزیشكانه‌ى كه عه‌ره‌بن و له سنورى گه‌رمیان ده‌وام ده‌كه‌ن، وازیان لە کارەکانیان هێناوە، ئەمەش گرفتی بۆ دروستکردون بەتایبەتی لە شوێنێکی وەکو قەزای کفری.
د. سیروان محه‌مه‌د، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: له سنوره‌كه‌دا نزیكه‌ى ٨٠ پزیشكى پسپۆرمان هه‌یه ١٠٪ـی ئه‌و پزیشكانهش عه‌ره‌بن، له ماوه‌ى ٦ مانگى ئه‌مساڵدا نزیكه‌ى ٦ پزیشكی بە رەگەز عەرەبمان گواستویانه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌كانى خۆیان.
هۆكارى گواستنه‌وه‌ى ئه‌و پزیشكانهش، بەوتەی خۆی بۆ خراپی دۆخى موچه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
وتیشى: ئه‌م پزیشكانى به‌شێكیان له زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان خوێندنیان ته‌واو كردوه به‌پێى پله‌به‌ندى تاوه‌كو پسپۆرییهكهیان هاتون.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئه‌م حاڵەتە گرفتى بۆ دروست كردوین له قه‌زاى كفرى، به‌جۆرێك له نه‌خۆشخانەی شارەکەدا له هه‌فته‌یه‌كدا ته‌نها ٤ رۆژ ئێشکگریی ٢٤ كاتژمێریمان هه‌یه، هۆكاره‌كه‌شى بۆ گواستنه‌وه‌ى ئه‌و پزیشكانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه بۆشاییان دروستكردوه له تیمه‌كه‌دا.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: "ئه‌مه‌ش به‌ڵایه‌كى دیكه‌یه كه توشمان بوه دواى ئه‌و به‌ڵایه‌ی كه پزیشكه‌كانمان به میلاك گواسترانه‌وه سه‌ر زانكۆى گه‌رمیان".
- دوایین بابەتەکان
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەری شەهیدانی گەرمیان: دۆسییەی "عەجاج تکریتی" کاتی دەوێت
-
-
هەواڵقوتابخانەکانی رزگاریی هەنگاو بۆ سێ دەوامی دەنێن
-
زۆرترین بینراوەکان