دەنگ نێت
وابڕیاربو نەخشەی بنەڕەتی بۆ قه‌زاى كه‌لار دروست بكرێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا دەست بە دروستکردنی نه‌كراوه، به‌ڕێوبه‌رى بەڕێوبەرایەتی نه‌خشه‌دانانى ئاوه‌دانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: چاوه‌ڕوانى وه‌زاره‌تین.
سامان مه‌حمود، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌خشه‌دانانى ئاوه‌دانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ ده‌ڵێت: كاره‌كانى نەخشەی بنەڕەتی "ماستهرپلانى" قه‌زاى كه‌لار له روى ئیدارییه‌وه ٩٥٪ كاره‌كانى ته‌وا بوه و رێكارى زۆر باشى بڕیوه.
ده‌شڵێت: هه‌مو مامه‌ڵه‌كانمان ئاراسته‌ى لیژنه‌یه‌كى باڵا كردوه له وه‌زاره‌تى شاره‌وانى بۆ ئه‌وه‌ى بڕیارى كۆتایی له‌سه‌ر بده‌ن و ئێمه‌ش كۆمپانیا بانگ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به‌كاره‌كانمان بكه‌ین.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامى وه‌زاره‌تین بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به رێكاره هونه‌رییه‌كانمان بكه‌ین.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەری شەهیدانی گەرمیان: دۆسییەی "عەجاج تکریتی" کاتی دەوێت
-
-
هەواڵقوتابخانەکانی رزگاریی هەنگاو بۆ سێ دەوامی دەنێن
-
زۆرترین بینراوەکان