دەنگ نێت
لە سنوری گەرمیان سەرجەم فەرمانگەکان ئاگادارکراونەتەوە بەمەبەستی راگرتنی پرۆژەی 'هەژماری من' و کارکردن بۆ ئامادەکردنی لیستی موچەخۆران بەمەبەستی تەوتینکردنی موچەکانیان لە رێگەی بانکە حکومییەکانی عێراقەوە.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، بەشێوەیەکی فەرمی یەکێتی نیشتمانی ئاگاداری ئیدارەی گەرمیان و فەرمانگەکانی سنورەکەی کردوەتەوە، بەمەبەستی ئەوەی لە سبەینێ (یەکشەمە ٦/ ١٠/ ٢٠٢٤) کارکردنی پرۆژەی هەژماری من رابگیرێت و چیتر فۆرمی پڕ نەکرێتەوە.
هەربەپێی زانیارییەکان، هاوکات داواکراوە لە فەرمانگەکان هەستن بە ئامادەکردنی لیستی موچەخۆرەکانیان بەمەبەستی تەوتینکردنی لە رێگەی بانکە حکومییەکانی عێراق و بەتایبەتی بانکی TBI کە لە سلێمانی لقی هەیە.
ئەم هەنگاوەش دوای ئەوەدێت کە ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی- سەرۆکی یەکێتی، لە میانەی کەرنەڤاڵی بانگەشەی حزبەکەی لە شاری کۆیە، هێرشیکردە سەر پرۆژەی 'هەژماری من'، ئەمەش بە یەکەم هێرشی فەرمی یەکێتی هەژمار دەکرێت بۆ سەر ئەو پرۆژەیە.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەری شەهیدانی گەرمیان: دۆسییەی "عەجاج تکریتی" کاتی دەوێت
-
-
هەواڵقوتابخانەکانی رزگاریی هەنگاو بۆ سێ دەوامی دەنێن
-
زۆرترین بینراوەکان