
دەنگ نێت
نرخى کاتژمێرێک کارکردنی دەڕاسە لە گەرمیان بە ٥٠ بۆ ٥٥ هەزار دینار دیاریکرا، کشتوکاڵی گەرمیانیش دەڵێت هەر خاوەن دەڕاسەیەک پابەند نەبێت لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
ئیسماعیل محەمەد، بەڕێوبەری بەشی خزمەتگوزاریی لە بەڕێوبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ وتی: پاش کۆبونەوەیەکمان بڕیارماندا بۆ کاتژمێرێک کارکردنی دەڕاسە ٥٠ بۆ ٥٥ هەزار دینار لە خاوەن زەوى وەربگیرێت.
وتیشی: ئەو زەویانەى نزیکن لە رێگەى سەرەکى ٥٠ هەزار بدەن و ئەوانەشى دورە دەستن ٥٥ هەزار دینار.
باسی لەوەشکرد: دیاریکردنی ئەو نرخە لێکردراوەتەوە لەسەر بنەمانی دوریی و نزیکی شوێن و نرخی گاز و جۆری زەوییەکە.
بەپێی وتەی ئەو بەرپرسەی کشتوکاڵی گەرمیان، ھەر خاوەن دەڕاسەیەک پابەند نەبێت بەو نرخەوە، لێپیچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت ئەگەر جوتیارەکە سکاڵا بکات.
- دوایین بابەتەکان
-
بەرنامەرێکخراوەکانی ژنان چۆن پرسەکانی ژنان بەرەوپێش دەبەن؟
-
-
بەرنامەلە ئەگەری جێبەجێنەکردنی بەڵێنەکان بە دانیشتوانی قەزای کفری چی رودەدات؟
-
-
بەرنامەهۆکارەکانى زیادبونى رێژەى قەڵەویی لە مناڵاندا چییە؟
-
-
بەرنامەبایکۆتی دەوام و کاریگەریی لەسەر کاروباری فەرمانگە و هاوڵاتیان
-
-
بەرنامەرێکارەکانی ژینگە بەرامبەر بە کارگەی ئاسنەکەی سەرقەڵا دروستن؟
-
زۆرترین بینراوەکان