
دەنگ نێت
بەنداوی دەربەندیخان کەمتر لە ۲٥ سانتیمەتری ماوە بۆ پڕبون، لەبارەی بەردانەوەی ئاوی بەنداوەکە لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆدا، بەڕێوبەری بەنداوەکە دەڵێت: بۆ راگرتنی هاوسەنگی بوە.
سامان ئیسماعیل، بەڕێوبەری بەنداوی دەربەندیخان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بەنداوەکە لە ئەنجامی باران بارینی دوێنێ شەو کە ٦٥ ملم باریوە لە سنوری دەریاچەی دەربەندیخان، ئەمەش بوەتە هۆی داهاتێکی باش بۆ بەنداوەکە، کە لەئێستادا کەمتر لە '۲٥ سم'ـی ماوە بۆ پڕبون.
وتیشی: بەڵام دەرگای سەرڕێژمان کردوەتەوە تەنها بۆ راگرتنی هاوسەنگی ئەو بارانەی لە ماوەی چەند شەوی داهاتودا بۆمان دێت.
لەبارەی ئەوەی کردنەوەی ئەو دەرگایانە تاچەند مەترسی لەسەر ناوچەکانی خواروی دەربەندیخان دروست دەکات، بەڕێوبەری بەنداوەکە وتی: ئەم بەنداوە بۆ ۳ ملیار مەتر سێجا ئاو دروست کراوە، ئەو دەرگایانەش بەحسابات دروست کراوە، روبارەکەش قوڵیەک و پانیەکی خۆی هەیە بۆ ئەوەی ئاو تێیدا بڕوات، بەڵام ئەگەر کەسێک بچێتە ناو روبارەکە ئیتر مەترێک بێ یان سەد مەتر ئەوکاتە زیانی پێدەگات.
وتیشی: هەڵەکە لەو کەسانەیە کە دەچنە ناو روبارەکە، ئەگینا ئەوەی لەدەمی روبارەکە دانیشتوە هیچ کێشەیەکی بۆ دروست نابێت.
- دوایین بابەتەکان
-
بەرنامەرێکخراوەکانی ژنان چۆن پرسەکانی ژنان بەرەوپێش دەبەن؟
-
-
بەرنامەلە ئەگەری جێبەجێنەکردنی بەڵێنەکان بە دانیشتوانی قەزای کفری چی رودەدات؟
-
-
بەرنامەهۆکارەکانى زیادبونى رێژەى قەڵەویی لە مناڵاندا چییە؟
-
-
بەرنامەبایکۆتی دەوام و کاریگەریی لەسەر کاروباری فەرمانگە و هاوڵاتیان
-
-
بەرنامەرێکارەکانی ژینگە بەرامبەر بە کارگەی ئاسنەکەی سەرقەڵا دروستن؟
-
زۆرترین بینراوەکان