
دەنگ نێت
بۆ جاری سێیەمە تەندرەین بۆ سێ پرۆژە لەسنوری گەرمیاندا دەکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا هیج بەڵێندەرێک وەرینەگرتوە، ئیدارەی گەرمیانیش هۆکارەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ قەیرانی دارایی و نەبونی پارەی نەختینە.
ماڵپەڕی ئیدارەی گەرمیان بۆ جاری سێیەم کەمکردنەوەی سنورداری بۆ ئەم پرۆژانە راگەیاند:
١. پرۆژەی راکێشانى بۆڕى ئاو لە گوندى چیاسورخەوە بۆ گوندەکانى شێخ فەیزوڵڵا، بەردى عەلی سەرو و بەردى عەلی خوارو.
٢. پرۆژەی راکێشانی بۆری ئاو بۆ گەڕەکی ئەوبەری لە قەزای کفری و راکێشانی تۆڕی ئاو بۆ گەڕەکی ڕاپەڕین لە ناحیەی رزگاریی.
٣. پرۆژەی ئاوی گوندی بنەکە لە ناحیەی ئاوەسپی و لێدانی بیری قوڵ و دانانی تانکی ئاو و راکێشانی تۆڕی ئاو بۆ گوندی بنەکە.
چۆمان ئەحمەد، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی ئیدارەی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بەپێی یاسا و رێنماییەکان، تەندەری پرۆژەکان بۆ جاری یەکەم بانگەوازی بۆ دەکرێت، ئەگەر هیچ بەڵێندەرێک نەهاتە پێشەوە، بۆ جاری دوەم بانگەوازی بۆ ئەکەی، ئەگەر ئەوەش بەڵێندەری بۆ نەهاتەپێش جارێکی تر بانگەوازی بۆ دەکرێت.
وتیشی: ئێمە رێکارە یاساییەکەمان بۆ کردوە، بە پرۆسەی تەندەرین تێپەڕدەبێت، بەڵام ئەوەی بەڵێندەر وەریناگرێت لای خۆیەتی.
بەوتەی بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی ئیدارەی گەرمیان: ئەوەی بەئێمەیان وتوە لە رابردودا بەهۆکاری قەیرانی دارایی و نەبونی پارەی نەختینەوە، بەڵێندەر و کۆمپانیاکان کەمتر دێنە پێشەوە بۆ وەرگرتنی پرۆژەکان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواى 5 مانگ هێشتا سهرۆكێكى نوێ بۆ شارهوانى باوهنور دانهنراوه
-
-
بەرنامەدۆخی دەرمان و پێداویستیی له نەخۆشخانەی گشتی کەلار چۆنە؟
-
-
راپۆرتبەشداربوانی پڕۆژەی 'قەڵای شێروانە سیتی' ناڕهزایهتى دهردهبڕن
-
-
راپۆرتهێشتا فۆتۆگرافهریی باوی ماوه
-
-
بەرنامەهۆکاری بەرزبونەوەی بەردەوامی نرخی زێڕ بۆچی دەگەڕێتەوە؟
-
زۆرترین بینراوەکان