
دەنگ نێت
له سنورى گه‌رمیان كاتژمێره‌كانى كاره‌باى نیشتیمانى رۆژانه گه‌شتوه‌ته ٦ كاتژمێر، وته‌بێژى كاره‌باى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: هۆكاره‌كه‌ى کەمبونەوەی بەرهەمی کارەبای هەرێمە و حاڵەتەکە گشتییە.
ئالان ئه‌ركان، وته‌بێژى بەڕێوبەرایەتی گشتی كاره‌باى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتی: كاتژمێره‌كانى پێدانی كاره‌باى نیشتیمانى بەگشتی لە هەرێمی کوردستان کەمبوەتەوە، ئەویش بەوهۆیەی ٢٥٠٠ مێگاوات به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با كه‌میكردوه.
کەمبونەوەی بەرهەمی کارەبا، پەیوەندیی بەو هێرشەوەوە هەیە کە رۆژی هەینی (٢٦ـی نیسانی ٢٠٢٤) کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر کە دابینکەری سەرەکی غازی وێستگەکانی کارەبای هەرێمە.
ئالان ئەرکان، هەروەها وتیشی: دۆخه‌كه به‌تايبه‌ت له گه‌رمیان نائاساییه به‌پێى ئه‌و بڕه كاره‌بایه‌ى رۆژانه به‌ر سنوره‌كه ده‌كه‌وێت كه ٧٠ مێگاوات كارهبايە، لەکاتێکدا خواست له ئێستادا به‌هۆى به‌رزى پله‌كانى گه‌رماوە ٢٣٠ میگاواته.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: كاتژمێره‌كانى پێدانی کارەبا دیاریكراو نیه و به‌پێى خواستى هاوڵاتیان كه‌م و زیاد ده‌كات، به‌جۆرێك خۆى له ٦ كاتژمێری رۆژانه‌دا ده‌بینێته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواى 5 مانگ هێشتا سهرۆكێكى نوێ بۆ شاره‌وانى باوه‌نور دانه‌نراوه
-
-
بەرنامەدۆخی دەرمان و پێداویستیی له نەخۆشخانەی گشتی کەلار چۆنە؟
-
-
راپۆرتبەشداربوانی پڕۆژەی 'قەڵای شێروانە سیتی' ناڕه‌زایه‌تى ده‌رده‌بڕن
-
-
راپۆرتهێشتا فۆتۆگرافهریی باوی ماوه
-
-
بەرنامەهۆکاری بەرزبونەوەی بەردەوامی نرخی زێڕ بۆچی دەگەڕێتەوە؟
-
زۆرترین بینراوەکان