
دەنگ نێت
هێزەکانی کۆماندۆ لەبارەی روداوەکەی گەرمیانەوە دەڵێت: پێشمەرگەیەکمان لەکاتی دانانی بۆسە بۆ باندێک كە بەنیازبون ژمارەیەك چەك و پارچە شوێنەوار رەوانەی دەرەوەی هەرێم بكەن، شەهید بوە.
دەقی راگەیەنراوەکە:
بسم الله الرحمن الرحيم
((وبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ ؤإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ))
بە داخ و خەمێكی قوڵەوە كۆماندۆ لە پێناو پاراستنی خاك و سەروەری یاسا پێشمەریەگی قارەمان و كورێكی ئازا و چاونەترسی دیكەی بەخشییە خاكی پیرۆزی كوردستان و دڵنیاش بن، كە كاروانی شەهیدان لە كۆماندۆ بەردەوامە.
دوای بەدەستهێنانی زانیاری ووردی هەواڵگری، لە سەر باندێكی قاچاخچێتی چەك و شوێنەوار لە گەرمیان، درەنگانی شەوی ڕابردوو 25ی نیسانی 2024 تیمێكی هێزەكانمان لە ناوچەی ساڵح ئاغا - ناحییەی قۆرەتوو، لە سەعات 12:38 خولەك بۆسەیەكیان بۆ ئەو باندە دانا، كە بەنیازبوون ژمارەیەك چەك و پارچە شوێنەوار ڕەوانەی دەرەوەی هەرێم بكەن و لەكاتی تێپەڕینی ئۆتۆمبێلەكانیان ڕووبەڕووبونەوە لە نێوان هێزەكەمان و ئەو تۆمەتبارانە ڕوویدا .
بەداخەوە لەو ڕووبەڕووبونەوەیەدا كوڕێكی ئازا و چاونەترسی كۆماندۆ بەناوی ( ئەیوب محەممەد عەلی ) شەهید بوو، وێڕایی دەربڕینی هاوخەمی قوڵمان بۆ شەهیدبوونی برا و هاوڕێ و هاوسەنگەرمان كاكە ( ئەیوب) ، هاوكات پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە و كەسوكاری سەربەرزی شەهید دەكەین، لە خوای گەورە داواكارین جێگەی بەهەشتی بەرین بێت.
كوڕانی كۆماندۆ لەو ڕووبەڕووبونەوەیەدا دەستیان بەسەر چەند پارچە شوێنەوار و دوو ئۆتۆمبێل و ئەو چەكانەشدا گرت، كە باندەكە بەنیازبوون ڕەوانەی دەرەوەی هەرێمی كوردستانی بكەن، هاوكات یەكێك لە تۆمەتباران لە ڕووبەڕووبونەوەكەدا كوژرا و یەكێكی دیكەیان دەستگیركرا و تۆمەتبارێكی دیكەش هەڵهات.
جارێكی دیكە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دڵنیادەكەینەوە، كە كاروانی شەهیدان لە فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆ بەردەوام دەبێت و ڕشتنی خوێنی یەك بە یەكی "كوڕانی كۆماندۆ" لە پێناو خاكی پیرۆزی كوردستان و ڕێگریكردن لەیاسا دەرچووان، شەرەفێكە هەموومان شانازی پێوە دەكەین، ئەمەش ڕێبازێكە هەموومان لە شەهیدی فەرماندە "ئاكام عومەر "ەوە بۆمان ماوەتەوە .
درود بۆ ڕۆحی پاكی شەهیدانی كۆماندۆ و سەرجەم شەهیدانی كوردستان
ڕاگەیاندنی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان
https://t.me/CDOkurdistan
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواى 5 مانگ هێشتا سهرۆكێكى نوێ بۆ شارهوانى باوهنور دانهنراوه
-
-
بەرنامەدۆخی دەرمان و پێداویستیی له نەخۆشخانەی گشتی کەلار چۆنە؟
-
-
راپۆرتبەشداربوانی پڕۆژەی 'قەڵای شێروانە سیتی' ناڕهزایهتى دهردهبڕن
-
-
راپۆرتهێشتا فۆتۆگرافهریی باوی ماوه
-
-
بەرنامەهۆکاری بەرزبونەوەی بەردەوامی نرخی زێڕ بۆچی دەگەڕێتەوە؟
-
زۆرترین بینراوەکان