
دەنگ نێت
هەشت ساڵە گەراجێکی ناوخۆ لە پشت بازاڕی ناحیەی رزگاریی دروستکراوە، بەڵام تائێستا بەکارنەهێنراوە و وەکخۆی ماوەتەوە، سەرۆکی شارەوانی ناحیەکەش دەڵێت: دروستکردنی ئەو گەراجە هەر لەسەرەتاوە پێویست نەبو.
ماوەی نزیکەی 8 ساڵە گەراجێکی ناوخۆیی بۆ ناحیەی رزگاریی دروستکراوە هاوشێوەی گەراجەکەی کەلار کە هەمو هێڵەکانی هاتوچۆی ناوچەکانی گەرمیانی تێدایە، بەڵام تائێستا بە بەتاڵی ماوەتەوە و بەکارنەهێنراوە.
ئەرسەلان ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی ناحیەی رزگاری بەرادیۆی دەنگی وت: چونکە گەراجەکە لەناو بازاڕە، هەربۆیە خەڵکی لە شاکەلەوە لەجیاتی بێن بۆ گەراجەکە راستەوخۆ لەوێوە سەر پاس ئەکەون و دەچن بۆ کەلار، بۆیە بەناچاری پاسەکان خۆیان دەگەڕێن و دواتریش کە دەیانهێننەوە هەر لەڕێگا دادەبەزن و دوبارە ناچنەوە گەراج.
دەشڵێت: ئەم پڕۆژەیە سەرکەوتو نەبو و ئامانجەکەی خۆی نەپێکا و هەر لە بنەرەتەوە شتێکی زیادەبو.
وتیشی: لەگەڵ بەڕێوبەری ناحیە نوسراومان کردوە بۆ ئەوەی ئەو بەقاڵانەی لەتەنیشتی گەراجەکەدان، بخرێنە ناو گەراجەکەوە بۆ ئەوەی سودی لێ ببینن و شوێنەکەشیان پاکوخاوێن بێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواى 5 مانگ هێشتا سهرۆكێكى نوێ بۆ شارهوانى باوهنور دانهنراوه
-
-
بەرنامەدۆخی دەرمان و پێداویستیی له نەخۆشخانەی گشتی کەلار چۆنە؟
-
-
راپۆرتبەشداربوانی پڕۆژەی 'قەڵای شێروانە سیتی' ناڕهزایهتى دهردهبڕن
-
-
راپۆرتهێشتا فۆتۆگرافهریی باوی ماوه
-
-
بەرنامەهۆکاری بەرزبونەوەی بەردەوامی نرخی زێڕ بۆچی دەگەڕێتەوە؟
-
زۆرترین بینراوەکان