
دەنگ نێت
ماوه‌ى زیاتر له مانگێكه موچه‌ى كارمه‌ندانى خزمه‌تگوزارى خاوێنكردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌كانى سنوری ته‌ندروستى گه‌رمیان خه‌رج نه‌كراوه، به‌ڕێوبه‌رى كۆمپانیاكه‌ش ده‌ڵێت: حكومه‌ت پاره‌ى بۆ خه‌رج نه‌كردوین.
عومه‌ر محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى رێگه‌پێدراوی كۆمپانیاى 'خانه‌خوێ' بۆ خزمه‌تگوزاریی خاوێنكردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌كانى سنوری به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى ته‌ندوستى گه‌رمیان بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: مانگێک و ٢٠ رۆژه موچه‌ى كارمه‌نده‌كانمان نه‌داوه، هاوكات مانگێکیش به لێبڕینه‌وه موچه‌مان داوه، ئه‌مه‌ش هؤكارهكهى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه له ١ـی ٨ـی ٢٠٢٣ـوە تاوه‌كو ئێستا حكومه‌ت ته‌نها ٥ موچه‌ى خه‌رج كردوه ئه‌ویش به پاشكه‌وتى ٣٠٪.
ده‌شڵێت: موچه‌ى ٧ مانگى كارمه‌نده‌كانمان به بێ پاشه‌كەوت به گوژمه‌ى ٤٠٠ ملیۆن دینار خه‌رج كردوه، له كاتێكدا ئه‌و ٣٠٪ پاشكه‌وته نازانین بۆ چیه و ده‌ڵێن رێنمایی وه‌زاره‌تى داراییه تاوه‌كو دۆخى حكومه‌ت باش ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ٤٠٪ پاره‌ى خوادنیش پاشكه‌وت ده‌كرێت له بانکهكاندا.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: تاوه‌كو ئێستا ١٤٠ ملیۆن دینارم پاشه‌كه‌وت كراوه.
وتیشى: ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كه بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌كان پێداویستیمان پێویسته، ته‌نانه‌ت بۆ پاكراگرتنى باخچه‌كان هیچ بڕه پاره‌یه‌كمان بۆ خه‌رج نه‌كراوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواى 5 مانگ هێشتا سهرۆكێكى نوێ بۆ شاره‌وانى باوه‌نور دانه‌نراوه
-
-
بەرنامەدۆخی دەرمان و پێداویستیی له نەخۆشخانەی گشتی کەلار چۆنە؟
-
-
راپۆرتبەشداربوانی پڕۆژەی 'قەڵای شێروانە سیتی' ناڕه‌زایه‌تى ده‌رده‌بڕن
-
-
راپۆرتهێشتا فۆتۆگرافهریی باوی ماوه
-
-
بەرنامەهۆکاری بەرزبونەوەی بەردەوامی نرخی زێڕ بۆچی دەگەڕێتەوە؟
-
زۆرترین بینراوەکان