
دەنگ نێت
كارمه‌ندانى كۆمپانیا ئۆرانۆس جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه بۆماوه‌ى ٧٠ رۆژه موچه‌یان پێنه‌دراوه، باس لە کەمکردنەوەی موچهكهشیان دەکەن، به‌ڕێوبه‌رى كۆمپانیاكه‌ش ده‌ڵێت: هۆكاره‌كه‌ى خه‌رج نه‌كردنى پاره‌یه، به‌ڕێوبه‌رى ئاوى ده‌وربه‌رى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: به‌دواداچون بۆ ئه‌و كێشه‌یه ده‌كه‌ین.
بەپێی داواکاری نامەیەک کە بۆ رادیۆی دەنگ هاتوە، کارمەندێکی کۆمپانیای ئۆرانۆس کەکاری کۆکردنەوەی پارەی ئاوی ماڵان دەکەن، باس لەوەدەکات کە زیاتر لە دو مانگە موچەیان وەرنەگرتوە، هەروەک موچەکەشیان کەمکراوەتەوە بە بڕی ٢٠٠ هەزار دینار، هەروەک پێشیانوتراوە ئەوەی کارەکەی بەدڵ نییە دەتوانێت بڕوات.
لایخۆشییەوە، ئاراز محەمه‌د، به‌ڕێوبه‌رى كۆمپانیاى ئۆرانۆس له سنوری گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: تەنها موچه‌ى مانگى ٢ خه‌رج كراوه، له دواى ئه‌وه هیچ موچەیەک خه‌رج نه‌كراوه، له كاتێكدا حكومه‌ت له مانگى ٧ـی ساڵه ٢٠٢٠ـەوە تاوه‌كو ئێستا هیچ بڕه پاره‌یه‌كى بۆ كۆمپانیا خه‌رج نه‌كردوه و موچه‌ى مانگانه‌ش له ئه‌ستۆى خۆى دابه‌شى كردوه، حكومه‌تیش ئاماده نیه هیش سولفه‌یه‌ك بۆ كۆمپانیا خه‌رج بكات.
ده‌شڵێت: راسته ئه‌و ماوه‌یه موچه نه‌دراوه، به‌ڵام موچه كه‌م نه‌كراوه‌ته‌وه، هه‌ر كارمه‌ندێك له ٣٠٠ هه‌زار موچه‌كه‌ى كه‌متر نیه، ته‌نها 1 كارمه‌ندمان نه‌بێت كه له ناحیه‌ى باوه‌نوره به حوكمه شوێنه‌كه‌ى و كه‌مى رێژه‌ى ماڵه‌كان كه ١٢٠٠ ماڵه موچه‌كه‌ى ٢٥٠ هه‌زار دیناره.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى تاچه‌ند به كارمه‌ند وتراوه ئه‌وه‌ى كاره‌كه‌ى به‌دڵ نیه ده‌توانێت به‌جێى بهیڵێت، به‌ڕێوبه‌رى كۆمپانیاى ئۆرانۆس له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوى ده‌وروبه‌رى گه‌رمیان جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه: خودى خۆم ئه‌و وشه‌یه‌م به‌كارهێناوه، چونكه منیش وه‌ك ئه‌وانم و چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌م موچه‌كه‌م خه‌رج بكرێت، هه‌ر یه‌كێک له ئێمه له شوێنێكى دیكه ٥٠ هه‌زار زیاترمان به‌نێ به دڵنیایه‌وه واز له‌م كاره ده‌هێنین.
له به‌رامبه‌رد، نه‌وزاد حه‌مید، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوى ده‌وروبه‌رى گه‌رمیان بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: ئاگادارى ئه‌م بابهتهنین و به‌دواداچون ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نوسراویان ئاراسته ده‌كه‌ین و لەکاتی بونی هەر سەرپێچییەک ئیجرائاتى خۆمان ده‌کەین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواى 5 مانگ هێشتا سهرۆكێكى نوێ بۆ شاره‌وانى باوه‌نور دانه‌نراوه
-
-
بەرنامەدۆخی دەرمان و پێداویستیی له نەخۆشخانەی گشتی کەلار چۆنە؟
-
-
راپۆرتبەشداربوانی پڕۆژەی 'قەڵای شێروانە سیتی' ناڕه‌زایه‌تى ده‌رده‌بڕن
-
-
راپۆرتهێشتا فۆتۆگرافهریی باوی ماوه
-
-
بەرنامەهۆکاری بەرزبونەوەی بەردەوامی نرخی زێڕ بۆچی دەگەڕێتەوە؟
-
زۆرترین بینراوەکان