
دەنگ نێت
له كۆى 6 زۆنهكهى سه‌ر روبارى سیروان لە کەلار، ته‌نها 2 زۆنیان مۆڵه‌تیان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، وته‌بێژى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: ئه‌و 4 زۆنهكهش له رێكارى وه‌رگرتنى مۆڵه‌تدان.
چۆمان فه‌لاح، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتی وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له كۆى هه‌ر 6 زۆنهكهى سەر روباری سیروان لە کەلار، ته‌نها دو زۆنیان مۆڵه‌تیان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئه‌وانیش زۆنى 2 كه مۆڵه‌تى فه‌رمى هه‌یه و ده‌ستبه‌كار بوه، هاوكات زۆنى سێیه‌میش ره‌زامه‌ندى ئه‌نجومه‌نى باڵاى وه‌به‌رهێنانى هه‌یه.
له‌باره‌ى زۆنهكانى دیكه‌وه باسى له‌وه‌شكرد: ئه‌و 4 زۆنهكهى دیكه‌ش له رێکارى وه‌رگرتنى مۆڵه‌تدان و هێشتا رێكاره‌كانیان ته‌واو نه‌بوه.
لە ساڵی پارەوە ئیدارەی گەرمیان زەوییەکانی تەنیشت روباری سیروانی لە کەلار کرد بە چەن زۆن (ناوچەیەکەوە) بەمەبەستی ئەنجامدانی پرۆژەی نیشتەجێبون و گەشتیاریی و بازرگانی تیایاندا، لەگەڵ دروستکردنی کۆرنیشێک بە درێژایی هەمو زۆنەکان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواى 5 مانگ هێشتا سهرۆكێكى نوێ بۆ شاره‌وانى باوه‌نور دانه‌نراوه
-
-
بەرنامەدۆخی دەرمان و پێداویستیی له نەخۆشخانەی گشتی کەلار چۆنە؟
-
-
راپۆرتبەشداربوانی پڕۆژەی 'قەڵای شێروانە سیتی' ناڕه‌زایه‌تى ده‌رده‌بڕن
-
-
راپۆرتهێشتا فۆتۆگرافهریی باوی ماوه
-
-
بەرنامەهۆکاری بەرزبونەوەی بەردەوامی نرخی زێڕ بۆچی دەگەڕێتەوە؟
-
زۆرترین بینراوەکان