
دەنگ نێت
بەڕێوبەری گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ جەژنی رەمەزان قسەدەکات و دەڵێت: لیژنەی پێشوازییمان دەبێت لە زاڵگەکاندا.
هێرش فەیزوڵڵا، بەڕێوبەری گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: دو لیژنەمان هەیە، یەکێکیان هەمیشەییە، ئەوەکەی تریان لە کاتی بۆنەکاندا پێکیدەهێنین، لیژنە هەمیشەییەکە ئەرکی خۆیانە، بەڵام لە رۆژانی جەژن و بۆنەکان زیاتر کارای دەکەین، ئەو رۆژانەی دەوامی فەرمی نیە پشکنینی ریستۆرانت و ئۆتێل و موتێل و شوێنە گەشتیاریەکان دەکەن.
وتیشی: لیژنەکەی دیکەمان لە بۆنەکاندا پێکیدەهێنین و لە زاڵگەکان جێگیریان دەکەین و پێشوازی لە گەشتیاران دەکەن.
بەوتەی بەڕێوبەری گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان، شوێنە گەشتیاریەکانی سنورەکە "لەئاستی تموحی ئەواندا نیە"، بەڵام وەکخۆیشی وتی: خراپیش نین، ئۆتێل و مۆتێلمان هەیە هەتا تا چوار ئەستێرە، کەپری گەشتیاری و کابینەی مانەوەشمان هەیە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواى 5 مانگ هێشتا سهرۆكێكى نوێ بۆ شارهوانى باوهنور دانهنراوه
-
-
بەرنامەدۆخی دەرمان و پێداویستیی له نەخۆشخانەی گشتی کەلار چۆنە؟
-
-
راپۆرتبەشداربوانی پڕۆژەی 'قەڵای شێروانە سیتی' ناڕهزایهتى دهردهبڕن
-
-
راپۆرتهێشتا فۆتۆگرافهریی باوی ماوه
-
-
بەرنامەهۆکاری بەرزبونەوەی بەردەوامی نرخی زێڕ بۆچی دەگەڕێتەوە؟
-
زۆرترین بینراوەکان