
دەنگ نێت
ئەگەرچی یەکێکە لە ناحیە کۆنەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان، بەڵام مەیدان تائێستا هیچ هێڵێکی گواستنەوەی تێدا نیە، موختاری ناحیەکەش هۆکارەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ لایەنی کۆمەڵایەتی.
ناحیەی مەیدان لە ئیدارەی گەرمیان، بەوهۆیەی تائێستا هیچ هێڵێکی گواستنەوەی تێدانیە، هەربۆیە ژمارەیەک هاوڵاتی بە ئۆتۆمبێلی تایبەت کاری گواستنەوەی ناو ناحیەکە و دەوروبەریشی دەکەن.
ئەنوەر عەبدولڕەحمان، موختاری ناحیەی مەیدان، بە رادیۆی دەنگی وت: چونکە لایەنی کۆمەڵایەتی خەڵکەکەی پتەوە، بۆیە گوێیان بەنەبونی هێڵی گواستنەوە نەداوە.
دەشڵێت: لە ناحیەکەدا پاس نیە تەنها سەیارەی تایبەت هەیە و کۆمەڵێک سەیارەی تایبەتیشمان هەیە کە مۆڵەتیان وەرگرتوە و هاتوچۆ بەهاوڵاتیان دەکەن.
رادیۆی دەنگ بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر، پەیوەندی بە بەڕێوبەری ناحیەی مەیدانەوە کرد، بەڵام پەیوەندیەکەی بێ وەڵام بو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواى 5 مانگ هێشتا سهرۆكێكى نوێ بۆ شارهوانى باوهنور دانهنراوه
-
-
بەرنامەدۆخی دەرمان و پێداویستیی له نەخۆشخانەی گشتی کەلار چۆنە؟
-
-
راپۆرتبەشداربوانی پڕۆژەی 'قەڵای شێروانە سیتی' ناڕهزایهتى دهردهبڕن
-
-
راپۆرتهێشتا فۆتۆگرافهریی باوی ماوه
-
-
بەرنامەهۆکاری بەرزبونەوەی بەردەوامی نرخی زێڕ بۆچی دەگەڕێتەوە؟
-
زۆرترین بینراوەکان