شوێنەواری گەرمیان لەبارەی شکانی پارچە ئێسکە دۆزراوەکە رونکردنەوە دەدات
هەواڵ
12:12AM - 2024/04/05 , بینین : 374
 
دەنگ نێت
 
شکانی پارچە شوێنەواریەکەی گەرمیان قسەوباسێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا کە بۆچی ئێسکەکە شکێنراوە و یاخود هەمان ئێسک نیە و گۆڕدراوە، بەڕێوبەری شوێنەواریش دەڵێت: سروشتی شوێنەوار وایە کە جێگاکەی بگۆڕدرێت دەشکێت.
 
لەماوەکانی رابردودا بەهۆی باران و لافاوەوە پارچە ئێسکێکی گەورە لە گوندی مەنسورئەلکانی ناحیەی رزگاری سەر بەکەلار دۆزرایەوە.
 
ساڵح محەمەد سەمین، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی شوێنەواری گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: سروشتی شوێنەوار وایە لەشوێنی خۆی کێشەی نیە و جێگای خۆی گرتوە، بەڵام کە هەڵبگیرێت بگوازرێتەوە دەشکێت و شێوەکەی وەک یەکەمجار نامێنێتەوە.
 
دەشڵێت: ئێسکەکە هەمان ئێسکە و کە رۆشتوە بۆ سلێمانی لەسەر سەبورەیەکی سپی بوە و بەهەمان شێوە لەسەر هەمان سەبورە هێناومانەتەوە و نەگۆڕدراوە.
 
جەختیلەوەشکردەوە: گۆڕانی شێوەکەی تەنها بەهۆی گۆڕینی جێگاکەیەتی، چونکە کۆنە و داڕزاوە و بەگواستنەوەی دەشکێت.