
دەنگ نێت
بەپێی دواین زانیاریی، تەقینەوەکەی دوێنێی کفری کە کەسایەتییەکی تورکمانی کردە ئامانج، بە بۆمبی چێنراو ئەنجام دراوە.
ئەو زانیارییانەی دەست رادیۆی دەنگ کەوتون، ئاماژە بەوەدەکەن، حسێن عەلوش بەیاتی، سەرۆک هۆزی بەیاتی تورکمان لە کفری، دوا نیوەڕۆی دوێنێ (یەکشەمە ٣١ـی ئاداری ٢٠٢٤)، رۆشتوە بۆ ئۆفیسی کۆمەڵایەتی هۆزەکەیان لە ناوبازاڕی کفری کە دەکەوێتە بەردەم تەلاری پزیشکیی شیفا، لەوێ لەکاتی دابەزینی دا لە ئۆتۆمبیلەکەی دا، بۆمبە چێنراوەکە پێیدا تەقیوەتەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
تائێستا لەسەر روداوەکە، لایەنە ئەمنییەکان رونکردنەوەی فەرمییان نەبوە، بەڵام بەرەی تورکمانی کە خێزانی قوربانییەکەی کفری ئەندامی بەرەکەن، پارتی کرێکارانی کوردستان تۆمەتبار دەکەن و باس لەوەش دەکەن کە کردەوەکە بە درۆن ئەنجام دراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواى 5 مانگ هێشتا سهرۆكێكى نوێ بۆ شارهوانى باوهنور دانهنراوه
-
-
بەرنامەدۆخی دەرمان و پێداویستیی له نەخۆشخانەی گشتی کەلار چۆنە؟
-
-
راپۆرتبەشداربوانی پڕۆژەی 'قەڵای شێروانە سیتی' ناڕهزایهتى دهردهبڕن
-
-
راپۆرتهێشتا فۆتۆگرافهریی باوی ماوه
-
-
بەرنامەهۆکاری بەرزبونەوەی بەردەوامی نرخی زێڕ بۆچی دەگەڕێتەوە؟
-
زۆرترین بینراوەکان