
دەنگ نێت
بڕیارە لە قەزای کفری نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە ژنان و مناڵبون لەلایەن سەرمایەدارێکەوە دروستبکرێت، سەرمایەدارەکەش دەڵێت: بەناوی باوکمەوە و بە خۆبەخشانە دروستی دەکەم.
عەباس حاجی فارس، ئەو کەسەی کە بڕیارە نەخۆشخانەکە دروستبکات، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: نەخۆشخانەکە خێرخوازیە و پەیوەندی بە هیچ حیزب و گروپێکەوە نییە، ئێمە بینای نەخۆشخانەکە دروست دەکەین و رادەستی حکومەتی دەکەین و حکومەتیش کارمەند و ئامێری بۆ دابین دەکات.
وتیشی: نەخۆشخانەکە تایبەتە بە ژنان و لەدایکبون، شوێنەکەشی لە تەنیشت نەخۆشخانەی گشتی شەهید خالید گەرمیانییە.
ئاماژەی بەوەشکرد نەخۆشخانەکەی بەناوی باوکی 'حاجی فارس دار درێژ'ـەوە دروستدەکات و سبەینێش بەردی بناغەی دادەنێن و دەستبەکار دەکەن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواى 5 مانگ هێشتا سهرۆكێكى نوێ بۆ شارهوانى باوهنور دانهنراوه
-
-
بەرنامەدۆخی دەرمان و پێداویستیی له نەخۆشخانەی گشتی کەلار چۆنە؟
-
-
راپۆرتبەشداربوانی پڕۆژەی 'قەڵای شێروانە سیتی' ناڕهزایهتى دهردهبڕن
-
-
راپۆرتهێشتا فۆتۆگرافهریی باوی ماوه
-
-
بەرنامەهۆکاری بەرزبونەوەی بەردەوامی نرخی زێڕ بۆچی دەگەڕێتەوە؟
-
زۆرترین بینراوەکان