
دەنگ نێت
ئه‌گه‌رچى بڕیاربو ئه‌و به‌نزینخانانه‌ى كه لە گەرمیاندا بێ مۆڵه‌تن و ژمارەیان ٦٠ دانەیە رێكبخرێنه‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئەوکارە نه‌كراوه، به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: له ئێستادا كاره‌كانیان له‌لاى ئێمه نه‌ماوه و له یه‌كه ئیدارییه‌كانه.
سالار مه‌حمود، لێپرسراوى هۆبه نه‌وتیه‌كان له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: له سنورى گه‌رمیان تا ئه‌و كاته ئه‌و به‌نزینخانانه‌ى كه مۆڵه‌تیان نه‌بو كە نزیکه‌ى 60 دانه ده‌بون كه ره‌نگه ئێستا رێژه‌كه زیاتر بێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى مۆڵه‌تیان نه‌بو و نه‌مانده‌توانى هیچ ئیجارائتێكیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین، ئه‌وه بۆ ماوه‌ى 2 ساڵیشە نه پشكنینیان بۆ ئه‌نجام دەده‌ین نه سه‌رپه‌رشتیان ده‌كه‌ین.
وتیشى: پرسی مامەڵەکردن و ئیجرائات لەگەڵ ئەو بانزینخانە هه‌موی له‌لاى یه‌كه ئیدارییه‌كانى سنوره‌كه‌یه و به نوسراوى فه‌رمى ئه‌وانیش كه داوامان لێده‌كه‌ن پشكنینان بۆ ده‌كه‌ین و ئهنجامهكەشیان بۆ ده‌نێرینه‌وه.
ده‌شڵێت: له‌باره‌ى رێكخستنه‌وه‌ى ئه‌و به‌نزینخانانه چه‌ندین كۆبونه‌وه‌مان ئه‌نجام دا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان و نه‌گه‌شتینه رێكه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ى رێكبخرێنه‌وه و مۆڵه‌تیان بۆ ده‌ربكرێت، بۆیه له ئێستادا هیچ كارێكیان له‌لاى ئێمه نه‌ماوه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: له سنورى گه‌رمیان ته‌نها 20 به‌نزینخانه‌مان هه‌یه مۆڵه‌تیان هه‌یه و به به‌رده‌وامى چاودێرییان ده‌كه‌ین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواى 5 مانگ هێشتا سهرۆكێكى نوێ بۆ شاره‌وانى باوه‌نور دانه‌نراوه
-
-
بەرنامەدۆخی دەرمان و پێداویستیی له نەخۆشخانەی گشتی کەلار چۆنە؟
-
-
راپۆرتبەشداربوانی پڕۆژەی 'قەڵای شێروانە سیتی' ناڕه‌زایه‌تى ده‌رده‌بڕن
-
-
راپۆرتهێشتا فۆتۆگرافهریی باوی ماوه
-
-
بەرنامەهۆکاری بەرزبونەوەی بەردەوامی نرخی زێڕ بۆچی دەگەڕێتەوە؟
-
زۆرترین بینراوەکان