
دەنگ نێت
ئەم وەرزی بارانبارینە بارانی باش لە گەرمیان باریوە، بەڵام بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ئاوی ژێرزەوی گەرمیان دەڵێت: هێشتا ناتوانین بڵێین ئاوی ژێر زەوی زیادییکردوە.
بەپێی ئامارێکی هۆبەی کەشناسی لە بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی گەرمیان، ئەم وەرزە لە هەرسێ قەزاکانی کەلار و کفری و خانەقین و هەردو ناحیەی باوەنور و مەیدان، رێژەیەکی باش باران باریوە، بەشێوەیەک بارانبارینەکە لەهەمو ناوچەکان زیاتر یان دو ئەوەندەی وەرزی پێشوە و هەموشیان لە مەترسی وشکەساڵی دەرچون.
لەبارەی کاریگەریی ئەم رێژە بارانبارینە بۆ سەر ئاوی ژێر زەوی لە گەرمیان، حامد جومعە، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ئاوی ژێرزەوی گەمیان بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئاوی ژێرزەوی بەبارانی ئەم وەرزە ناتوانین بڵێین زیادییکردوە، چونکە ئەو بارانەی دەبارێت ٦ مانگی ئەوێت تاوەکو کاریگەریەکەی دەرکەوێت.
وتیشی: کاریگەری ناڕاستەوخۆی هەیە لەسەر ئاوی ژێر زەوی، چەم و پۆندەکان پڕ ئاو دەبێت، ئەگەر خەڵکیش ئاوی بیرەکان بەکار نەهێنێت بەهۆی باران بارینەوە، ئەوکات کاریگەری دەبێت لەسەر ئاوی ژێرزەوی.
باسی لەوەشکرد: ئاستی ئاوەکانمان پێواوە زیادی کردوە، بەڵام شتێکی وانا، بەڵام گەشبینین کە بەرەوە سەرەوەیە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواى 5 مانگ هێشتا سهرۆكێكى نوێ بۆ شارهوانى باوهنور دانهنراوه
-
-
بەرنامەدۆخی دەرمان و پێداویستیی له نەخۆشخانەی گشتی کەلار چۆنە؟
-
-
راپۆرتبەشداربوانی پڕۆژەی 'قەڵای شێروانە سیتی' ناڕهزایهتى دهردهبڕن
-
-
راپۆرتهێشتا فۆتۆگرافهریی باوی ماوه
-
-
بەرنامەهۆکاری بەرزبونەوەی بەردەوامی نرخی زێڕ بۆچی دەگەڕێتەوە؟
-
زۆرترین بینراوەکان