
دەنگ نێت
خاوەنی نوسینگەیەکی دراو هۆکاری دابەزینی نرخی دۆلار گرێدەدات بە دابەشنەکردنی موچە، دەشڵێت: دینار لە بازاڕدا کەمیکردوە.
حسێن غەیدان، خاوەن نوسینگەی کۆڕەو بۆ دراو لە کەلار بۆ رادیۆی دەنگ وتی: نزیکەی ۱٥ رۆژە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزیوە ۲ بۆ ۳ هەزار دینار دابەزیوە، پێشتر نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی سەروی ۱٥۰ هەزار دینار بوە، بەڵام لەئێستادا ۱٤۷ هەزار و٥۰۰ دینارە.
خاوەنی ئەو نوسینگەی دراوە هۆکارەکەی گەڕاندەوە کەمی دینار لەبازاڕدا و دەڵێت: ئەگەر بڵاوبکرێتەوە موچە دابەش دەکرێت ئەوا رەنگە دیسان نرخی دۆلار بەرز بێتەوە.
زیاتر لە دو هەفتەیە حکومەتی عێراق پارەی ناردوە بەرامبەر بۆ دابەشکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم، بەڵام بەبیانوی ئەوەی موچەی هێزە سەربازیەکانی تێدا نیە دابەش نەکراوە، ئەگەرچی ئەمڕۆ حکومەتی هەرێم بڕیاری دابەشکردنی موچەکەی دا، بەڵام هێشتا لیستی دابەشکردنەکە رانەگەیەنراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواى 5 مانگ هێشتا سهرۆكێكى نوێ بۆ شارهوانى باوهنور دانهنراوه
-
-
بەرنامەدۆخی دەرمان و پێداویستیی له نەخۆشخانەی گشتی کەلار چۆنە؟
-
-
راپۆرتبەشداربوانی پڕۆژەی 'قەڵای شێروانە سیتی' ناڕهزایهتى دهردهبڕن
-
-
راپۆرتهێشتا فۆتۆگرافهریی باوی ماوه
-
-
بەرنامەهۆکاری بەرزبونەوەی بەردەوامی نرخی زێڕ بۆچی دەگەڕێتەوە؟
-
زۆرترین بینراوەکان