
دەنگ نێت
سبەینێ هەبژاردنی ناوخۆی مەکۆی کەلاری بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوە دەچێت، تێیدا هەڵبژاردن بۆ باژێروانی مەکۆکە و ئەندامانی دەستەکە دەکرێت.
مەکۆی کەلاری بزوتنەوەی گۆڕان پێکدێت لە باژێڕوانێک و دەستەیەکی بەڕێوەبردن کە لە (سکرتێر، پەیوەندیەکان، ئیدارە، راگەیاندن، ژنان و هەڵبژاردن) پێکدێن، جگە لە ژوری هەڵبژاردن کە بەشێوەی دانان دیاریی دەکرێت، هەمو ژورەکانی تر بە هەڵبژاردن هەڵدەبژێردرێن.
ساڵح میروەیس، بەرپرسی ژوری راگەیاندنی مەکۆی کەلاری بزوتنەوەی گۆڕان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لە دوای بەستنی دوەمین کۆنفرانسی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان کە ژمارەیەک بڕیار و راسپاردە دەرکرا، سبەینێ هەڵبژاردنە ناوخۆیەکانی مەکۆی کەلاری بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوە دەچێت، تێیدا دەستە هەڵدەبژێرێتەوە، دوای ئەم هەبژاردنە هەنگاوی دیکەی بەدوادادێت لەوانە: هەڵبژاردنی خانەی راپەراندن.
وتیشی: ئەم هەنگاوی هەڵبژاردنە، هەنگاوێکی باشە لەم کاتەدا بۆ نوێبونەوە بەتایبەت کە جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بەو هەڵبژاردنە نوێدەبێتەوە، هەروەک هەنگاوێکی باشیشە بۆ ئەوەی گۆڕان بێتە پێشەوە، تەحەدایەکی باشە، چونکە لەبەردەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانین.
ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە مەکۆی کەلاری بزوتنەوەی گۆڕان لەکاتێکدایە لە دوای بەستنی کۆنگرەی ئەو حیزبە، ئێستا هەڵبژاردن لەسەر ئاستی مەکۆکان دەکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواى 5 مانگ هێشتا سهرۆكێكى نوێ بۆ شارهوانى باوهنور دانهنراوه
-
-
بەرنامەدۆخی دەرمان و پێداویستیی له نەخۆشخانەی گشتی کەلار چۆنە؟
-
-
راپۆرتبەشداربوانی پڕۆژەی 'قەڵای شێروانە سیتی' ناڕهزایهتى دهردهبڕن
-
-
راپۆرتهێشتا فۆتۆگرافهریی باوی ماوه
-
-
بەرنامەهۆکاری بەرزبونەوەی بەردەوامی نرخی زێڕ بۆچی دەگەڕێتەوە؟
-
زۆرترین بینراوەکان