
دەنگ نێت
نوێنه‌رى خاوه‌ن كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانى گه‌رمیان هۆكارى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى مریشك ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ چه‌ند هۆكارێك و ده‌ڵێت: یه‌كێك له‌وانه به‌شێكى زۆرى خاوه‌ن پرۆژه‌كان جوجكه‌یان نه‌خستوه‌ته‌وه هۆڵەكانیان.
ئیدریس ئه‌حمه‌د، نوێنه‌رى خاوه‌ن كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: هۆكارى به‌رزیی نرخى مریشك له سنورى گه‌رمیان بۆ كۆمه‌ڵێك هۆكار ده‌گه‌رێته‌وه، یه‌كێك له‌وانه: به‌هۆى ئه‌وه‌ى نرخى مریشك گه‌شته 2 هه‌زار و 100 دینار رێژه‌یه‌كى زۆرى خاوه‌ن كێڵگه‌كان توشى زیان بون، ئه‌مه‌ش وایكرد خاوه‌ن پرۆژه‌كان جوجكه نه‌كه‌نه‌وه هۆڵەكانیان، بەمهۆیەشەو ژمارەی مریشك كه‌م بویەوه.
وتیشى: هۆكارێكى دیكه جوجكه ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت به‌هۆى ئه‌وه‌ى خاوه‌ن پرۆژه‌كانى هه‌ڵهێنه‌رى جوجكه هێلكه‌یان نه‌هێنابو.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: له نێو خودى هۆڵەكانی بەخێوکردنی مریشک، نرخى هه‌ر كیلۆیه‌ك مریشك به 3 هه‌زار و 750 دینار ده‌فرۆشرێته‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه له سنورى گه‌رمیانیش نزیكه‌ى 172 كێلگهمان هه‌یه كه مۆڵه‌تدارن.
پێشتر ژمارەیەک مریشکفرۆش باسیان لەوەکرد کە رۆشتنی مریشک بۆ خواروی عێراق، هۆکاری گرانبونی نرخەکەیرتی، بەڵام بە رای ئیدریس ئەحمەد، په‌یوه‌ندى بهوەوەنیه كه مریشك بڕوات بۆ خواروى عێراق، به‌ڵكو له‌وكاته‌شدا كه نرخى مریشك 2 هه‌زار دینار بوه رۆژانه نزیكه‌ى 300 هه‌زار مریشك رۆشتوه بۆ خواروى عێراق.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواى 5 مانگ هێشتا سهرۆكێكى نوێ بۆ شاره‌وانى باوه‌نور دانه‌نراوه
-
-
بەرنامەدۆخی دەرمان و پێداویستیی له نەخۆشخانەی گشتی کەلار چۆنە؟
-
-
راپۆرتبەشداربوانی پڕۆژەی 'قەڵای شێروانە سیتی' ناڕه‌زایه‌تى ده‌رده‌بڕن
-
-
راپۆرتهێشتا فۆتۆگرافهریی باوی ماوه
-
-
بەرنامەهۆکاری بەرزبونەوەی بەردەوامی نرخی زێڕ بۆچی دەگەڕێتەوە؟
-
زۆرترین بینراوەکان