
دەنگ نێت
سەرۆکی شارەوانی رزگاریی دەڵێت: لە ئێستادا ناحیەکە تاڕادەیەک لە مەترسی لافاو دەرچوە.
لەماوەکانی رابردودا دەستەی پاڵپشتیی ناحیەی رزگاریی، داوایکرد ئەو کەسانەی شۆفڵیان هەیە بەدەمیانەوە بێن و بەشدارییبکەن لە چاککردن و قایمکردنی بەربەستەکانی لافاو، ئەمەش بەهۆی نەبونی ئامێری پێویست لەشارەوانی ناحیەکە.
ئەرسەلان ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی رزگاریی، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بەپێی پەیوەندیمان لەگەڵ هاوڕێیانی شارەزاری کەشوهەوا، ئەم شەپۆلەی کە دێت رەنگە ئەوەندە بەهێز نەبێت کە مەترسیی دروستبکات لەسەر ناحیەکە.
وتیشی: بەربەستەکانی لافاوی ناحیەکەمان بە ئامێرەکانی خۆمان کارمان تێداکردوە و تاڕادەیەک ناحیەکە لەمەترسی ئەو شەپۆلە لافاوە دەرچوە، هەروەها لەگەڵ گروپێکدا قسەمان کردوە کە هیمەتێک بکەین بۆ چارەسەری کۆتایی و ئەگەر بێن بەدەم داواکاریەکەمانەوە، چیتر پێویست ناکات هەمو ساڵێک بەربەستی لافاو قایم بکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواى 5 مانگ هێشتا سهرۆكێكى نوێ بۆ شارهوانى باوهنور دانهنراوه
-
-
بەرنامەدۆخی دەرمان و پێداویستیی له نەخۆشخانەی گشتی کەلار چۆنە؟
-
-
راپۆرتبەشداربوانی پڕۆژەی 'قەڵای شێروانە سیتی' ناڕهزایهتى دهردهبڕن
-
-
راپۆرتهێشتا فۆتۆگرافهریی باوی ماوه
-
-
بەرنامەهۆکاری بەرزبونەوەی بەردەوامی نرخی زێڕ بۆچی دەگەڕێتەوە؟
-
زۆرترین بینراوەکان