
دەنگ نێت
له ماوه‌كانى رابردودا حكومه‌ت بڕیاریدا به داشكاندنى له %15ـی كرێى ئاوى ماڵان، به‌ڵام به‌هۆى كێشه له نێوان كۆمپانیا و حكومه‌ت، هاوڵاتیانى سنورى گه‌رمیان لەو داشکانە سودمه‌ند نه‌بون، به‌رپرسێکیش دەڵێت: داوامانکردوە لێخۆشبونێکی تایبەت بۆ گەرمیان دەربکرێت.
سالار عه‌زیز، به‌رپرسى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوى ده‌وروبه‌رى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ ده‌ڵێت: دوای ئه‌وه‌ى وه‌رگرتنى پاره‌ى ئاوى ماڵان له سنورى گه‌رمیان راگیرا به‌هۆى كێشه له نێوان كۆمپانیا و حكومه‌ت له ئاستى سه‌ره‌وه‌دا، هاوڵاتیانى سنورى گه‌رمیان سودمه‌ند نه‌بون له داشكاندنى %15ـی كرێى ئاو.
وتیشى: بۆیه پێشنیارمان كردوه ئه‌و بڕیاره نوێ بكرێته‌وه بۆ زۆنى چوار كه پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانى گه‌رمیان و راپه‌ڕین ده‌گرێته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواى 5 مانگ هێشتا سهرۆكێكى نوێ بۆ شاره‌وانى باوه‌نور دانه‌نراوه
-
-
بەرنامەدۆخی دەرمان و پێداویستیی له نەخۆشخانەی گشتی کەلار چۆنە؟
-
-
راپۆرتبەشداربوانی پڕۆژەی 'قەڵای شێروانە سیتی' ناڕه‌زایه‌تى ده‌رده‌بڕن
-
-
راپۆرتهێشتا فۆتۆگرافهریی باوی ماوه
-
-
بەرنامەهۆکاری بەرزبونەوەی بەردەوامی نرخی زێڕ بۆچی دەگەڕێتەوە؟
-
زۆرترین بینراوەکان