
دەنگ نێت
لە رۆژانی مانگی رەمەزان دا ۱۰ کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی دەدرێت بە هاوڵاتیان، وتەبێژی کارەبای گەرمیانیش دەڵێت: خواستی خەڵک لەسەر کارەبا دانەبەزیوە، بۆیە ئەو رێژە کارەبایە دەدرێت.
بەشی گەرمیان لە تۆڕی کارەبای گشتی هەرێمەو رێژەکەی ٤.۷٪ـە، بەپێی خواست لەسەر کارەبا کاتژمێرەکانی کارەباش گۆڕانکاری بەسەردادێت.
ئالان ئەرکان، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لەئێستادا رۆژانە ۱۰ کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی دەدرێت بە هاوڵاتیان.
وتیشی: خواستی خەڵک لەسەر کارەبا دانەبەزیوە، بەڵام پلەی گەرما بەرز ببێتەوە خواستی هاوڵاتیانیش لەسەر کارەبا دادەبەزێت.
بۆ پڕکردنەوەی ئەو کاتژمێرانەی کە کارەبای نیشتمانی نییە، بەپێی بڕیاری قایمقامیەتەکان، مۆلیدە ئەهلییەکان کاردەکەن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواى 5 مانگ هێشتا سهرۆكێكى نوێ بۆ شارهوانى باوهنور دانهنراوه
-
-
بەرنامەدۆخی دەرمان و پێداویستیی له نەخۆشخانەی گشتی کەلار چۆنە؟
-
-
راپۆرتبەشداربوانی پڕۆژەی 'قەڵای شێروانە سیتی' ناڕهزایهتى دهردهبڕن
-
-
راپۆرتهێشتا فۆتۆگرافهریی باوی ماوه
-
-
بەرنامەهۆکاری بەرزبونەوەی بەردەوامی نرخی زێڕ بۆچی دەگەڕێتەوە؟
-
زۆرترین بینراوەکان