
دەنگ نێت
بەڕێوبەری ناحیەی رزگاریی ئاشکرای دەکات كێشه‌ی راگیرانی مۆڵەتی دروستکردنی خان‌و له ناحیهکەیان چاره‌سه‌ر کراوە و ئەو لیژنەیەی پێشتر کارەکەی دەکرد، گۆڕاوە.
جه‌مال ساڵح، به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى رزگاریی لەکەلار، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: ئه‌و لیژنه‌یه‌ى كه تایبه‌تبو به پێدانى مۆڵه‌تى دروستكردنى خان‌و له ناحیه‌کەمان و له ساڵى 2011ـەوه هه‌ر ئه‌و لیژنه‌یه لەکاربو، له ئێستادا گۆڕدراوە و لیژنه‌یه‌كى نوێ پێكهێنراوه.
ده‌شڵێت: له‌ئێستادا كێشه‌ى پێدانى مۆڵه‌تى دروستكردنى خان‌و له ناحیه‌كه‌دا چاره‌سه‌ر بوه و بۆ ماوه‌ى 3 هه‌فته‌یه دەست بە پێدانى مۆڵه‌ت کراوەتەوە.
لەمانگی ١١ـی ساڵی پارەوە، کارەکانی پێدانی مۆڵەتی دروستکردنی خان‌و لەلایەن بەڕێوبەری ناحیەکەوە راگیرا، بەوهۆیەی لیژنەکە چەندین ساڵە نەگۆڕدرابو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواى 5 مانگ هێشتا سهرۆكێكى نوێ بۆ شاره‌وانى باوه‌نور دانه‌نراوه
-
-
بەرنامەدۆخی دەرمان و پێداویستیی له نەخۆشخانەی گشتی کەلار چۆنە؟
-
-
راپۆرتبەشداربوانی پڕۆژەی 'قەڵای شێروانە سیتی' ناڕه‌زایه‌تى ده‌رده‌بڕن
-
-
راپۆرتهێشتا فۆتۆگرافهریی باوی ماوه
-
-
بەرنامەهۆکاری بەرزبونەوەی بەردەوامی نرخی زێڕ بۆچی دەگەڕێتەوە؟
-
زۆرترین بینراوەکان