
دەنگ نێت
بەڕێوبەری نوسینگەی حەج و عەمرەی گەرمیان دەڵێت: بەهۆی نزیکبونەوە لە مانگی رەمەزان بە رێژەی 75% لەلایەن هاوڵاتیانەوە خواست لەسەر عەمرەکردن زیادیکردوە.
سیروان محەمەد، بە رادیۆی دەنگی وت: لەئێستادا داواکاریی هاوڵاتیان بۆ عەمرەکردن زۆر زیادیکردوە بەراورد بە مانگەکانی پێشتر، هەروەک ماوەی گەشتەکانی عەمرەکردن زیادیکردوە لە 10 رۆژەوە بۆ مانگێک، ئەمەش دەکەوێتە سەر خواستی کەسەکە.
دەشڵێت: بەهۆی زیادبونی خواستەوە نرخی عەمرەکردن زیاد دەکات، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ زیادبونی نرخی شتومەک و پێداویستی و هۆتێل لە وڵاتی سعودیە.
لە گەرمیان نزیکەی 18 کۆمپانیای حەج و عەمرە هەیە و 11 لەو کۆمپانیایانە مۆڵەتی عەمرەکردنیان هەیە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواى 5 مانگ هێشتا سهرۆكێكى نوێ بۆ شارهوانى باوهنور دانهنراوه
-
-
بەرنامەدۆخی دەرمان و پێداویستیی له نەخۆشخانەی گشتی کەلار چۆنە؟
-
-
راپۆرتبەشداربوانی پڕۆژەی 'قەڵای شێروانە سیتی' ناڕهزایهتى دهردهبڕن
-
-
راپۆرتهێشتا فۆتۆگرافهریی باوی ماوه
-
-
بەرنامەهۆکاری بەرزبونەوەی بەردەوامی نرخی زێڕ بۆچی دەگەڕێتەوە؟
-
زۆرترین بینراوەکان