
دەنگ نێت
ژمارەیەک لە هاوڵاتیان سكاڵاى ئه‌وه‌یان کرد كه چه‌ندین مانگه مامەڵەی دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵه‌تى شۆفێرییان تەواوکردوە، به‌ڵام مۆڵەتەکەیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه، وته‌بێژى هاتوچۆى گه‌رمیانیش هۆکارەکەی بۆ نەبونی 'کۆمپیوتەر' دەگەڕێنێتەوە.
به‌پێى وته‌ى هه‌ندێك له هاوڵاتیان كه بۆ رادیۆى ده‌نگ قسه‌یان كردوه، بۆماوه‌ى چه‌ندین مانگه مامەڵەی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێرییان تەواوکردوە، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا مۆڵەتەکەیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه، وه‌كخۆیان ده‌ڵێن هى وایان هه‌یه نزیكه‌ى 6 مانگ ده‌بێت کە مامەڵەکەی تەواوکردوە و مۆڵەتەکەی وەرنەگرتوەتەوە.
لەوبارەیەوە، سامان عه‌لى، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: بۆماوه‌ى چه‌ند مانگێكه سیسته‌می دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێریی لەلامان بوه به ئه‌لیكترۆنى و سیستەمی عێراقیی وه‌رگرتوه، بۆ ئەم کارەش لە گەرمیان ته‌نها 3 كۆمپیوته‌رمان هه‌یه و رۆژانه ته‌نها ده‌توانن 60 بۆ 80 مۆڵه‌تى نوێ چاپ بكه‌ین.
وتیشى: له ئێستادا كێشه‌ى ئه‌وه‌مان هه‌یه رۆژانه 100 بۆ 120 مۆڵه‌ت نوێ ده‌كرێته‌وه، بۆیه ناچارین ده‌رهێنانى مۆڵه‌تى نوێ بخرێته ئه‌و رۆژانه‌ى كه پشكنینى چاو نیه و له هه‌فته‌یه‌كدا رۆژێك یان دو رۆژ ته‌رخان كراوه بۆ ئەو مەبەستە.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: پێشتر بۆیه كێشه نه‌بو به ده‌ست شته‌كان ده‌نوسرایه‌وه، ئێستا بوه به ئه‌لیكترۆنى و به كۆمپیوته‌ر رێكده‌خرێت و وه‌ك كارتى نیشتیمانى لێهاتوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵمەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی: ژمارەی کۆمیتەکانمان کەمدەکەینەوە
-
-
هەواڵنهبونى فه‌رمانبه‌ر وێستگه‌ى كاره‌باى باوهنورى پهكخستوه
-
-
هەواڵئهو ناوانه‌ى بۆ وه‌رگرتنى شوقه‌ى كه‌مده‌رامه‌تان له گه‌رمیان راگەیەنرابو هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه
-
-
بەرنامەنەبونی شوێنی یاریکردن چ کاریگەرییەکی بۆ سەر مناڵان هەیە؟
-
-
بەرنامە"کارەکانی دروستکردنی کۆرنیشەکەی کەلار راگیراوە"
-
زۆرترین بینراوەکان