
ده‌نگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى گشتى شارەوانیەکانی گەرمیان، دەڵێت: نەبونی ئامێر و نەسرییە وایکردوە داوا لە هاوڵاتیان بکەین کە یارمه‌تیمان بدەن لە روبەروبونەوەی لافاو.
هه‌فته‌ى رابردو شاره‌وانى ناحیه‌ى رزگاری بانگه‌وازی كرد بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى كه ئامێر و شۆفڵ و حه‌فاره‌یان هه‌یه هاوكارییان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى قایمكردنى به‌ربه‌ستى لافاو له ناحیه‌كه، ئه‌مه‌ش به‌وهۆیه‌ى خۆیان ئامێری و پێداویستییان نییه.
لە بەرامبەردا، بەرزان کەریم، بەڕێوبەری گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئامێرمان لە شوێنەکانی دیکەوە بۆ رزگاری ناردوە، حەفارە و بلدۆزەرمان بۆ ناردون، داوای هەرشتێکیان کردبێت خراوەتە خزمەیانەوە، رزگاری خاوەنی گڵابەیەک و شۆفڵێکە، شارەوانی وا هەیە گڵابەیەکیشی نیە.
شارەوانیەکانی گەرمیان دابەش بوە بەسەر قەزاو ناحیەکانی گەرمیاندا، ژمارەی ئەو ئامێرانەی ئێستا لە کاردان کەمن، بۆ نمونە شارەوانی کەلار ٢ گەڵابە و ٢ شۆفڵی هەیە، شارەوانی کفری گەڵابەیەک و شۆفڵێکی هەیە، ناحیەی سەرقەڵا تەنها گەڵابەیەکی هەیە، شارەوانی رزگارییش گەڵابەیەک و شۆفڵێکی هەیە، ئەمە جگە لە حەفارەیەک و شۆفڵێک و بلدۆزەرێک میلاکی بەڕێوبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی گەرمیانە.
بەڕێوبەری گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان وتیشی: ئەو ئامێرانەی هی خودی شارەوانیەکانی گەرمیانە، هەر شارەوانیەک داوای کردبێت خراوەتە خزمەتیانەوە.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئەگەر شەپۆلێکی باران بارینی هاوشێوەی مانگى رابردو دروست ببێتەوە تاچەند شارەوانیەکانی گەرمیان ئامادەکارییان کردوە بۆ ئەو مەبەستە؟ بەرزان کەریم وتى: هەمو ئامادەکاریەک کراوە بۆ روبەڕوبونەوەی لافاو، ئەو شارەوانیهی مەترسی لافاوی لەسەرە هەموی ئامێری بۆ رۆشتوە و به‌ربه‌سته‌كانى چاککراون.
بەپێی وتەی به‌ڕێوبه‌رى گشتى شارەوانیەکانی گەرمیان لەئێستادا سه‌رۆكایه‌تى شارهوانیهكانیان کێشەی خەرجکردنی سوتەمەنی و پارەی هەیە، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ندێك له‌و سهرۆكایهتیانه لەمانگی ۱۱ـى ساڵی پاره‌وه نەسریەیان وەرنەگرتوە.
وتیشی: هەندێکجار شارەوانیەک وەکپێویست تواناى نیە یان ئامێری نییه یاخود نەسریەی پێویستی لەبەردەستدا نییه، بۆیه داوا لەهەمو هاوڵاتیان ئەکەین به‌تایبه‌تى ئەوانەی خوا پێداون و ئەمێریان هەیە، یان خاوەنی کۆمپانیاکان و کارگەکانن، بۆ ئه‌وه‌ى هاوکاریمان بكه‌ن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواى 5 مانگ هێشتا سهرۆكێكى نوێ بۆ شاره‌وانى باوه‌نور دانه‌نراوه
-
-
بەرنامەدۆخی دەرمان و پێداویستیی له نەخۆشخانەی گشتی کەلار چۆنە؟
-
-
راپۆرتبەشداربوانی پڕۆژەی 'قەڵای شێروانە سیتی' ناڕه‌زایه‌تى ده‌رده‌بڕن
-
-
راپۆرتهێشتا فۆتۆگرافهریی باوی ماوه
-
-
بەرنامەهۆکاری بەرزبونەوەی بەردەوامی نرخی زێڕ بۆچی دەگەڕێتەوە؟
-
زۆرترین بینراوەکان