
دەنگ نێت
تاوه‌كو ئێستا ئیحالهكردنى "رەوانەکردنی" نه‌خۆش له سنورى گه‌رمیان بۆ سلێمانى به‌رده‌وامى هه‌یه و له چاو ساڵى رابردوش رێژه‌كه كه‌م نه‌بوه‌ته‌وه، لێپرسراوى به‌شى كرده پزیشكیەكان له ته‌ندروستى گه‌رمیان ده‌ڵێت: مانگانه نزیكه‌ى 120 ئیحاله‌مان هه‌یه.
ره‌فیق قادر، لێپرسراوى به‌شى كرده پزیشكییەکان له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ ده‌ڵێت: حاڵه‌ته‌كانى ئیحالهكردنى نه‌خۆش بۆ سلێمانى زیادى كردوه و له چاو ساڵى رابردوش هیچ كه‌م نه‌بوه‌ته‌وه، به‌جۆرێكه مانگانه 100 بۆ 120 ئیحاله‌مان هه‌یه.
وتیشى: بۆ مانگى 1ـی ئه‌مساڵ 115 ئیحاله‌مان هه‌بوه، ئه‌م رێژه‌یه‌ش له چاو پارساڵ شتێكى وا جیاوازى نیه تاوه‌كو باس بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئیحاله‌كردن به‌رده‌وامى هه‌یه.
پێشتر لەبارەی هۆكاره‌كانى پشت ئیحالهكردنى نه‌خۆش بۆ پارێزگاى سلێمانى، بەرپرسانی تەندروستی باسیان لەوەکردبو کە هەندێک بەشی پزیشکیی تایبەتمەند "لەنمونەی بەشەکانی: سوتاویی و چاودێریی چڕ" لە گەرمیاندا نیین، بۆیە نەخۆش ئیحالە دەکرێت بۆ سلێمانی.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواى 5 مانگ هێشتا سهرۆكێكى نوێ بۆ شاره‌وانى باوه‌نور دانه‌نراوه
-
-
بەرنامەدۆخی دەرمان و پێداویستیی له نەخۆشخانەی گشتی کەلار چۆنە؟
-
-
راپۆرتبەشداربوانی پڕۆژەی 'قەڵای شێروانە سیتی' ناڕه‌زایه‌تى ده‌رده‌بڕن
-
-
راپۆرتهێشتا فۆتۆگرافهریی باوی ماوه
-
-
بەرنامەهۆکاری بەرزبونەوەی بەردەوامی نرخی زێڕ بۆچی دەگەڕێتەوە؟
-
زۆرترین بینراوەکان