
دەنگ نێت
دواى ئه‌وه‌ى دادگاى به‌رایی كهلار٢ سیسته‌مى پاركینگی لەسه‌ر به‌شێك له شهقامهكانى كه‌لار به نایاسایی دانا، بەرپرسێک له شاره‌وانى كه‌لار ده‌ڵێت: سیسته‌مه‌كه به‌رده‌وامى هه‌یه و بڕیاره‌كه‌ى دادگاش تهمیزكراوهتهوه.
دلێر حه‌سه‌ن، به‌رپرسى به‌شى پرۆژه‌كان له شاره‌وانى كه‌لار بۆ رادیۆى ده‌نگ وتی: سیسته‌مى پاركینگ له‌سه‌ر به‌شێك له شهقامهكانى كه‌لار به‌رده‌وامى هه‌یه و به‌رده‌وام ده‌بێت، چونكه سكاڵاكه له‌سه‌ر شاره‌وانى كه‌لار نه‌بوه تاوه‌كو ئه‌و پرۆژه‌یه بوه‌ستێت و گرێبه‌سته‌كه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
ده‌شڵێت: بڕیاره‌كه‌ى دادگاش له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیایه‌ى كه به كرێ گرتویه‌تى ته‌میز كراوه‌ته‌وه، چاوه‌ڕوانین له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا بڕبارى كۆتایی له‌سه‌ر بدرێت.
رۆژی ٢١ـی ١٢ـی ٢٠٢٣، دادگای بەرایی کەلار٢ بڕیاری لەبارەی کەیسی سکاڵایەک دا لەنێوان دوکاندارێک و ئەو بەڵێندەرەی کە پرۆسەی بەکرێگرتنی شەقامەکانی لە شارەوانی کەلار وەرگرتوە، تیایدا دادگا ئاماژەی بەوەداوە کە دوکاندارەکە لەسەر هەقە بەوەی رێگەی نەداوە شەقامی بەردەم دوکانەکەی هێڵکاریی بکرێت و بکرێت بە شوێنی وەستاندنی ئۆتۆمبیل بە پارە و شارەوانی مافی ئەوەی نییە شەقام بدات بە کرێ بۆ مەبەستی بەکارهێنانی بۆ پارککردنی ئۆتۆمبیل.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواى 5 مانگ هێشتا سهرۆكێكى نوێ بۆ شاره‌وانى باوه‌نور دانه‌نراوه
-
-
بەرنامەدۆخی دەرمان و پێداویستیی له نەخۆشخانەی گشتی کەلار چۆنە؟
-
-
راپۆرتبەشداربوانی پڕۆژەی 'قەڵای شێروانە سیتی' ناڕه‌زایه‌تى ده‌رده‌بڕن
-
-
راپۆرتهێشتا فۆتۆگرافهریی باوی ماوه
-
-
بەرنامەهۆکاری بەرزبونەوەی بەردەوامی نرخی زێڕ بۆچی دەگەڕێتەوە؟
-
زۆرترین بینراوەکان