
دەنگ نێت
لەبارەی گرانبونی نرخی گۆشتی سور لە بازاڕەکانی گەرمیان، به‌ڕێوبه‌رى چاودێریی بازرگانى گه‌رمیان ده‌ڵێت: بەوهۆیەوەیە کە هاورده‌كردنى ئاژه‌ڵ بۆ سنوره‌كه كه‌مبوه‌ته‌وه.
چەند رۆژێکە نرخی گۆشتی سور بە رادەیەکی بەرچاو بەرزبوەتەوە و کیلۆی گەیشتوە بە ٢١-٢٢ هەزار.
لەبارەی ئەم بەرزبونەوەیە، حیكمه‌ت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى چاودێریی بازرگانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: هۆكارى به‌رزى نرخى گۆشت له بازاڕدا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه له مه‌یدانى ئاژه‌ڵان نرخ به‌رزبوه‌ته‌وه و هه‌ر كیلۆیه‌ك لەو مەیدانانەدا 10 هه‌زار دیناره.
وتیشى: هاوكات گۆشتى سور له بازاڕدا وەک هەمو کەرەستەیەکی تر پەیوەستە بە خواست و خستنەڕو "عرض و طلب"، كه خواست زۆربو و گۆشت كهمبو، ئه‌وه نرخ به‌رز ده‌بێته‌وه، به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر راسته.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: یه‌كێكى دیكه له هۆكاره‌كان كه‌مبونه‌وه‌ى هاورده‌كردنى ئاژه‌ڵه له وڵاتانى دیکەوە بۆ سنوره‌كه، ئه‌مه‌ش وایكردوه نرخ به‌رزببێته‌وه، بۆ نمونه وڵاتى ئێران رێگه نادات ئاژه‌ڵ بێته سنوره‌كه و باجێكى زۆرى خستوهتهسهرى.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواى 5 مانگ هێشتا سهرۆكێكى نوێ بۆ شاره‌وانى باوه‌نور دانه‌نراوه
-
-
بەرنامەدۆخی دەرمان و پێداویستیی له نەخۆشخانەی گشتی کەلار چۆنە؟
-
-
راپۆرتبەشداربوانی پڕۆژەی 'قەڵای شێروانە سیتی' ناڕه‌زایه‌تى ده‌رده‌بڕن
-
-
راپۆرتهێشتا فۆتۆگرافهریی باوی ماوه
-
-
بەرنامەهۆکاری بەرزبونەوەی بەردەوامی نرخی زێڕ بۆچی دەگەڕێتەوە؟
-
زۆرترین بینراوەکان