دەنگ نێت
بۆماوه‌ى 3 ساڵه تاوه‌كو ئێستا نه‌توانراوه پۆنده‌كانى کۆکردنەوەی ئاو لە سنوری گه‌رمیان نۆژه‌نبكرێنه‌وه كه ژماره‌یان 13 پۆنده، به‌ڕێوبه‌رى ئاودێرى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: هۆكاره‌كه‌ى خه‌رج نه‌كردنى پاره‌یه و پرۆسەکە پێویستى به 800 ملیۆن دیناره.
موئه‌یه‌د ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاودێریی گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: بۆماوه‌ى 3 ساڵه به‌به‌رده‌وامى داواده‌كه‌ین بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى 13 پۆنده‌كه‌ى گه‌رمیان كه له كاردان، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچمان بۆ نه‌كراوه.
جەختیشیکردەوە کە بەهۆی ئەنجامنەدانی نۆژەنکردنەوە و کاری چاکسازیی، نیوەی پۆندەکان پڕبونەتەوە لە قوڕ و لیتە و نیشتو.
بە وتەی موئەیەد ئەحمەد، پرۆسەی نۆژەنکردەوە و چاکسازی پۆندەکان، پێویستى به 800 ملیۆن دیناره.
پۆند، هاوشێوەی بەنداوە و ئاو گلدەداتەوە، بەڵام قەبارەکەی بچوکترە و زۆرجاریش بە گڵ دروستدەکرێت، بەپێچەوانەی بەنداوەوە کە زیاتر کۆنکرێتە.
- دوایین بابەتەکان
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەری شەهیدانی گەرمیان: دۆسییەی "عەجاج تکریتی" کاتی دەوێت
-
زۆرترین بینراوەکان