دەنگ نێت
لە ساڵی رابردودا بە گوژمەی ۱ ملیار دۆلار ۲٥ پرۆژە لە گەرمیان مۆڵەتی وەبەرهێنانیان وەرگرتوە، وتەبێژی وەبەرهێنانی گەرمیانیش دەڵێت: پرۆژەکان هەلی کاریان بۆ نزیکەی هەزار کەس رەخساندوە.
چۆمان فەلاح، وتبێژی بەڕێوبەرایەتی وەبەرهێنانی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: لەساڵی رابردودا توانیومانە ۲٥ مۆڵەتی وەبەرهێنان بە ۲٥ پرۆژە ببەخشین لەکۆی سێکتەرە جیاوازەکان.
وتیشی: ئەم پرۆژانە گوژمەکەی نزیکەی ۱ ملیار دۆلارە، توانیویانە هەزار هەلی کار لە ناوچەکەدا بڕەخسێنن، بەپێی یاساش ئەو پرۆژانە دەبێت ۷٥٪ـی دەستی کاریان لە ناوخۆدا بێت واتا خەڵکی ئیدارەی گەرمیان بن.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ ئەو ۲٥ پرۆژەیە ۱٥ دانەیان پرۆژەی نیشتەجێبونن و ۱۰ دانەیان لە سێکتەرەکانی تردان.
- دوایین بابەتەکان
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەری شەهیدانی گەرمیان: دۆسییەی "عەجاج تکریتی" کاتی دەوێت
-
زۆرترین بینراوەکان