دەنگ نێت
لە نەخۆشخانەکانی سنوری گەرمیان، بەشێک لە پزیشک و کارمەندان بایکۆتی دەوامیان کردوە، ئەمەش بەکاریگەریی خەرجنەکردنی موچەکانیان.
بەوتەی د. بەناز جەلیل- بەڕێوبەری نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب بۆ ژنان و مناڵبون لە کەلار، جگە لەبەشی فریاکەوتن و نەشتەرگەریی، هەمو بەشەکانی دیکە بایکۆتیان کردوە.
هاوکات، سامان سەرتیپ- بەڕێوبەری نەخۆشخانەی گشتی شەهید خالد گەرمیانی لە کفری، ئاماژەی بەوەکرد بایکۆتی تەواوەتی لە نەخۆشخانەکەیان نەکراوە، بەڵام وەکخۆی وتی: دۆخەکە بەمشێوەیە بەردەوام بێت بایکۆت دەکرێت.
لە نەخۆشخانەی گشتی کەلاریش ژمارەیەک لە کارمەندان بایکۆتی دەوامیان کردوە.
رادیۆی دەنگ لەمبارەوە پەیوەندی بە بەڕێوبەری نەخۆشخانەکەوە کرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندیەکەی نەدایەوە.
هاوکات رزگار لەتیف- بەڕێوبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بەشێوەیەکی گشتیی بایکۆت نەکراوە و وامانکردوە بەشەکانی فریاکەوتن لەکاردا بن، بەڵام دەوامکردن سست بوەتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەری شەهیدانی گەرمیان: دۆسییەی "عەجاج تکریتی" کاتی دەوێت
-
زۆرترین بینراوەکان