
دەنگ نێت
دوای ئەوەی تەمەنی قایمقامی قەزای کەلار گەیشت بە خانەنشینیی، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ، بەڕێوبەری ناحیەی شێخ تەویل راسپێردراوە بە وەکالەت کارەکانی قایمقامی کەلار راییبکات.
چۆمان ئەحمەد، بەڕێوبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: قایمقامی قەزای کەلار تەمەنی یاسایی و وەزیفی تەواو بوە و بەڵام هێشتا خانەنشین نەکراوە، لەجێگەیدا و بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ، دانا ئەحمەد- بەڕێوبەری ناحیەی شێخ تەویل، کارەکان بە وەکالەت بەڕێوەدەبات سەرەڕای کارەکەی خۆی.
شەهاب ئەحمەد، نزیکەی ۹ ساڵە لەسەر پشکی بزوتنەوەی گۆڕان قایمقامی قەزای کەلارە، لەم مانگەدا تەمەنی گەیشتە خانەنشینیی. هەرچی دانا ئەحمەدیشە، نزیکەی دو ساڵە لەسەر پشکی بزوتنەوەی گۆڕان پۆستی بەڕێوبەری ناحیەی شێخ تەویلی سەر بە کەلاری وەرگرتوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر بەڕێوبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان پێکدەهێنرێت
-
-
هەواڵدواى 5 مانگ هێشتا سهرۆكێكى نوێ بۆ شارهوانى باوهنور دانهنراوه
-
-
بەرنامەدۆخی دەرمان و پێداویستیی له نەخۆشخانەی گشتی کەلار چۆنە؟
-
-
راپۆرتبەشداربوانی پڕۆژەی 'قەڵای شێروانە سیتی' ناڕهزایهتى دهردهبڕن
-
-
راپۆرتهێشتا فۆتۆگرافهریی باوی ماوه
-
زۆرترین بینراوەکان